سه‌رۆكی به‌رازیل میسی به‌باشترین یاریزانی جیهان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات :
لویس ئیناسیۆی سه‌رۆكی به‌رازیل لیۆنێل میسی یاریزانی لاوی ئه‌رژه‌نتینی به‌باشترین یاریزانی جیهانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه خراپانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شیدا نیگه‌رانی ده‌رده‌برێت.
لویس ئیناسیۆ لولادا سیلڤای سه‌رۆكی به‌رازیل و هانده‌ر و ته‌ماشاكاری یارییه‌كانی تۆپی پێ له‌لێدوانێكیدا كه رۆژنامه‌ی ڤولیا دی ساوپاولۆی به‌رازیلی له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌ر نێت بڵاوی كرده‌وه وتی: كه یاریه‌كانی لیۆنێل میسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین‌و ئه‌ستێره‌ی ناوداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌بینم زۆر سه‌رنجم راده‌كێشێت‌و به‌باشترین یاریزانی جیهانیشی ده‌زانم كاتێك كه‌تۆپێكی له‌یاریزانێكی به‌رامبه‌ریه‌وه لێوه‌رده‌گیرێت راده‌كات به‌دوایدا تا تۆپه‌كه‌ی لێوه‌رنه‌گرێته‌وه وازی لێناهێنێت له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریزانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆی به بێده‌سه‌ڵات له‌قه‌ڵه‌مداو وتی: یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌هۆی دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیانه‌وه رۆحی هاریكاریان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ی ناو وڵات‌دا له‌ده‌ست داوه هه‌ربۆیه ئێستا ئه‌و به‌رازیله‌ی جاران له‌ناو یاریگادا نابینم.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی به‌رازیل رێز‌و خۆشه‌ویستی پێشكه‌شی كارلۆس دۆنگای راهێنه‌ر كردوو وتی به‌هۆی ئاست نزمی یاریزانه‌كانه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌ساڵی 1994ه‌وه كه‌بووه پاڵه‌وانی جامی جیهانی ئیتر نه‌یتوانیوه ئه‌و ئاسته باشانه پێشكه‌ش بكاته‌وه‌و رۆژ له‌دوای رۆژیش ئه‌نجامی خراپتر ده‌ست كه‌وتیان ده‌بێت .
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی به‌رازیل وتی: گه‌ر بێت و من راهێنه‌ر بوومایه زیاتر پشتم به‌و یاریزانانه ده‌به‌ست كه له‌ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا یاریی ده‌كه‌ن و ئه‌و بیرۆكه‌یه‌شم وه‌لاده‌نا كه یاریزانه به‌ناوبانگه‌كانی به‌رازیل له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بێنمه‌وه پێكهاته‌ی به‌رازیله‌وه.
نه‌وا...