یانه‌ی ڕێدز به‌رده‌وامه له پێشكه‌ش كردنی ئاسته به‌رزه‌كانی پاش ئه‌وه‌ی دوێنی له یانه‌ی بلاكبێرنی برده‌وه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یاریگای ئه‌نفێلد ڕۆد له جوله‌ی 33ــی پریمیێرلیگ..گۆڵی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی كاپاتنیۆ ستیفی جێرارد له خووله‌كی 61ــدا تۆمار كرا و جه‌ماوه‌ری كۆبس یاریگای ئه‌نفێلدیان هه‌ژاند پاش ئه‌و ماتادۆری ئیسپانی سوپێر نینۆ(تۆرێس)له خووله‌كی 81ــدا گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و پشووی دا به مێشكی بینیتێز،به‌ر له كۆتایی هاتنی یارییه‌كه به دوو خووله‌ك یاریزانی ئۆكرانی گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد..به‌م شێوه‌یه لیفه‌رپوول شوێنی خۆی له پله‌ی چواره‌م جێگیر كرد و هه‌ڕه‌شه له پله‌ی سێیه‌م ده‌كات.






