له میانه‌ی جه‌وله‌ی 32ــی لالیگا یانه‌ی ڕایسینگ توانی بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی توانی به ئه‌نجامی 2-1 له شه‌مشه‌مه كۆێره‌كان بباته‌وه..پاش ئه‌م بردنه‌وه یانه‌ی ڕایسینگ توانی جێگای خۆی له نێوان چوار یانه گه‌وره‌كانی ئیسپانیا بكاته‌وه و كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 53 خاڵ له پله‌ی چواره‌مه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید..یانه‌ی فالانسیا ئاستێكی پاشی پێشكه‌ش نه‌كرد له‌م یارییه و جۆرێك له ناڕه‌زای له‌نێوان جه‌ماوه‌ری یانه به‌دیار كه‌وت چونكه ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی خێتافی ده‌كات له یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا..ڕایسینگ له خووله‌كی 61 توانی گۆڵی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی یاریزان گۆنزالۆ كۆلسا تۆمار بكات به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو پاش دوو خووله‌ك ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی فالانسیا دافێد فیا توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون له ڕێه‌گه‌ی لێدانی سزا تۆمار بكات..پاش تۆماركردنی گۆڵی به‌رامبه‌ر یانه‌ی فالانسیا چه‌ند هێڕشێكی ڕێك و پێكی دروست كرد و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی فالانسیا فێرناندۆ مۆریانتێس دوو هه‌لی له‌ده‌ست دا و هه‌ردوو لێدانه‌كان به ستوون كه‌وتن له خووله‌كی 81ــدا یاریزان محمد تشیتی توانی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات..پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه جه‌ماوه‌ری یانه‌ی شه‌مشه كوێره‌كان ناڕه‌زاییه‌كی زۆریان ده‌ربڕی چونكه ئه‌مه بۆ ماوه‌ی 5 مانگه ته‌نها جارێك توانی بردنه‌وه له‌ناو خاكی خۆیدا تۆمار بكات.به‌م دۆڕانه كۆی خاڵه‌كانی فالانسیا له 39 خاڵدا مایه‌وه له پله‌ی چوارده‌هه‌م.
وێنه‌ی یارییه‌كه

![]() |
![]()
|