یانه‌ی به‌رشلۆنه رایگه‌یاند که‌وا سوپه‌رستار لیۆنێل میسی چاک بۆته‌وه له پێکانه‌که‌یی و گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی جارانی و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌شی کۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌شدار بێت له‌گه‌ڵ ریکارد و به‌رشلۆنه…میسی دوای ئه‌و پێکانه‌ی تووشی هات گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌رجه‌نتین له 13ی مانگی 3 بۆ چاره‌سه‌ر پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌رشلۆنه و ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانی ئه‌نجام ده‌دات…هه‌رچه‌نده میسی له یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ناکات به‌ڵام بێگومان بۆ یاری خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مان یونایتد که هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت به‌شدار ده‌بێت
