له‌خولی پاڵه‌وانێتی ئاسیادا بۆ تۆپی پێ، چوارشه‌ممه یانه‌ی هه‌ولێر به‌ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی باختاكۆری ئۆزبه‌كستانی دۆڕاند.
له‌چوارچێوه‌ی جه‌وله‌ی سێیه‌می قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بۆ تۆپی پێ، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه یانه‌ی هه‌ولێر له‌یاریگه‌ی یانه‌ی باختاكۆر له‌شاری تاشقه‌ندی پایته‌ختی ئۆزبه‌كستان رووبه‌ڕووی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه بووه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند.
له گێمی یه‌كه‌مدا، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، یانه‌ی هه‌ولێر ئاستێكی باشی نواند‌و چه‌ندین هێرشی ترسناكی ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای گێمی دووه‌مدا یانه‌ی باختاكۆر له‌خوله‌كه‌كانی 47و 50دا دوو گۆڵیان له‌ڕێگه‌ی یاریزانان ئه‌لهۆمجۆن سۆیۆنۆف‌و ئه‌لیكسه‌نده‌ر گیرنیخ تۆمار كرد، كه گۆڵی دووه‌م له‌ڕێگه‌ی لێدانی سزاوه بوو.
له‌پاش ئه‌م یارییه، یانه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی هه‌ر له‌دوو خاڵ مایه‌وه، یانه‌ی باختاكۆریش ژماره‌ی خاڵه‌كانی بووه 4 خاڵ‌و به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ قادسیه‌ی كوێتی، له‌پله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌دایه.
جێی ئاماژه پێدانه یانه‌ی هه‌ولێر له‌دوو یاری یه‌كه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا رووبه‌رووی یانه‌كانی غه‌ڕافه‌ی قه‌ته‌ڕی‌و قادسییه‌ی كوێتی بووه‌وه‌و له‌هه‌ردوو یارییه‌كه‌دا به‌گۆڵێك یه‌كسان بوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌یارییه‌كانی هه‌مان گرووپدا (هه‌ولێر، قادسییه‌ی كوێتی، غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ڕی، باختاكۆری ئۆزبه‌كستانی)، هه‌ردوو یانه‌ی قادسیه‌ی كوێتی‌و غه‌ڕافه‌ی قه‌ته‌ڕیی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
له‌یاری داهاتووی یانه‌ی هه‌ولێریشدا، رۆژی 23ی ئه‌م مانگه له‌شاری عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، دووباره‌ی رووبه‌رووی یانه‌ی باختاكوری ئۆزبه‌كی ده‌بێته‌وه‌وه.
