راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئه‌زمه‌ڕی سلێمانی ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌نامه‌یه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی داوه‌ته سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه و هۆی ئه‌و بڕیاره‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ جدی نه‌بوونی یاریزانه‌كان كه بۆته هۆی دابه‌زینی ئاستی یانه‌كه.
هادی كه‌ریم له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ به نامه‌یه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم ئاراسته‌ی ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی ئه‌زمه‌ڕ كرد” و هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ “نه‌بوونی گڕوتین لای یایزانهكان و جدی نه‌بوونیان له ئه‌نجامدانی یارییه‌كاندا كه بۆته هۆی دابه‌زینی ئاستی یانه‌كه.”
هادی كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه تا ئێستا وه‌ڵامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه و بڕیاره سبه‌ینێ دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌زمه‌ڕ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و یارییه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان یانه‌ی ئه‌زمه‌ڕ و یانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ئاراراتدا ئه‌نجام درا و به دۆڕاندنی یانه‌ی ئه‌زمه‌ڕ به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر كۆتایی هات.
یارییه‌كه له چوارچێوه‌ی خولی تۆپی پێی یانه نایابه‌كانی كوردستاندا له سلێمانی ئه‌نجام درا و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ئه‌زمه‌ڕ به كۆی (21) خال دابه‌زی بۆ پله‌ی سیازده‌هه‌می ریزبه‌ندیی یانه‌كان.
جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی ئه‌زمه‌ڕ له خولی یانه نایابه‌كانی كوردستاندا له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی یانه‌كاندا بوو، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند دۆڕاندنێكی یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌وه دابه‌زی بۆ پله‌ی سیازده‌هه‌م.
IRAQI VOICES