یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی و فه‌نه‌ر باخچه‌ی تورکی به‌بردنه‌وه‌ی یانه ئینگلیزیه‌که کۆتای هات له‌یاریگای ستام فۆربریج به‌ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر بۆ یانه ئینگلیزییه‌که له‌میانی یاریه‌کانی قۆناغی هه‌شتی جامی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپیدا ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا به‌پشت به‌ستن به‌لێهاتووی یاریزان جه‌ماوه‌ریان یانه‌ی چێڵسی هێرشه‌کانیان ده‌ست پێ‌کرد ئه‌وه‌ش بوه هۆی تۆمار کردنی گۆڵی یه‌که‌می چێڵسی له ڕێگه‌ی بالاک و له خوله‌کی 4 دا وه یاریه‌که له گێمی یه‌که‌مدا به ده‌سته‌به‌راگرتنی یاریگا له‌لایه‌ن چێڵسیه‌وه گێمی یه‌که‌می کۆتا پێهێنا ،له‌گێمی دومه‌دا که هیچی وای جیاوازی نه‌بوو و چێڵسی به‌رده‌وام له هێرشدا بوون تا له‌خوله‌کی 87 دا یاریزان لامپراد توانی گۆڵی دوه‌م بردنه‌وه تۆمار بکات و یانه‌که‌ی بگه‌یه‌نێته قۆناغی پێش کۆتای ئه‌و جامه وه لایاری داهاتوودا به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی هاونیشتیمانی یاری بکات.