سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر رۆژی سێشه‌ممه ئاشكرایكرد دوای ئه‌وه‌ی له دوو یاریی پێشوی یانه‌ی هه‌ولێردا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیادا رێگه به یاریزان لوئه‌ی سه‌ڵاح نه‌درا یاری بۆ هه‌ولێر بكات، ئه‌مڕۆ یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به نوسراوێكی فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێری ئاگادار كرده‌وه كه یاریزانی ناوبراو بۆی هه‌یه له یاریی سبه‌ینێدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی باختاكۆری ئۆزبه‌كستانی یاری بكات.
د. عه‌بدوڵا مه‌جید ئاغا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له تاشقه‌ندی پایته‌ختی ئۆزبه‌كستانه‌وه راگه‌یاند “له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیاوه نووسراوێكی فه‌رمیمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه رێگه به یاریزان لوئه‌ی سه‌ڵاح ده‌دات به‌شداریی یارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بكات له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیادا.”
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه یاریزانی ناوبراو له یاریی سبه‌ینێدا به‌رامبه‌ر باختاكۆر یاری ده‌كات.
لوئه‌ی سه‌لاح كه ئه‌م وه‌رزه به بڕی زیاتر له 25 ملیۆن دیناری عێراقی بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێردا ئیمزا كرد، له دوو یاری پێشوودا به هۆی پێنه‌دانی مافی گواستنه‌وه له لایه‌ن یانه‌ی (مس كرمان)ی ئێرانییه‌وه، كه پارساڵ یاریی بۆ ده‌كرد، نه‌یتوانی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیادا یاری بۆ هه‌ولێر بكات.
ده‌رباره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ یاریی سبه‌ینێ سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر وتی “كاتژمێر سێی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی تاشقه‌ند (یه‌كی نیوه‌ڕۆ به كاتی به‌غدا) یانه‌ی هه‌ولێر دوا یه‌كه‌ی مه‌شقیی خۆی له‌سه‌ر یاریگه‌ی سه‌ره‌كی شاری تاشقه‌ند ئه‌نجام دا و ئێستا تیپه‌كه به ته‌واوی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌یه، یاریگه‌كه‌ش زۆر گونجاوه و ئێمه لێی رازین.”
د. عه‌بدوڵا ئاماده‌نه‌بوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا بكات، به‌ڵام پێشبینی كرد كه سبه‌ی یانه‌كه‌ی “به یه‌ك هێرشبه‌ر یاری بكات و زیاتر یاریزانانی ناوه‌ڕاست ڕۆڵ ببینن.”
وتیشی “سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵچییش تا ئێستا له پێكانه‌كه‌ی چاك نه‌بۆته‌وه و به‌شداریكردنی یاریزانی هێرشبه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحیش له یارییه‌كه‌دا دیار نییه، چونكه پێكانێكی سووكی هه‌بوو.”
ده‌رباره‌ی كه‌ش و هه‌وای یاریگاكه‌ش سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر وتی “دوێنی له تاشقه‌ند باران بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وا زۆر خۆش و گونجاوه، پێشبینی ده‌كرێت سبه‌یش هه‌مان كه‌شوهه‌وا بێت.”
رونیشیكرده‌وه كه له‌و وڵاته پێشوازییه‌كی گه‌رم كراون و شوێنی پێویستی مه‌شق و مانه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی باش بۆ دابینكراوه.
یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی كاتژمێر 02:30ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی به‌غدا، له سێیه‌م یاری خۆیدا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیادا، رووبه‌ڕووی یانه‌ی باختاكۆری ئۆزبه‌كستانی ده‌بێته‌وه.
له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر شانبه‌شانی یانه‌كانی (قادسیه‌ی كوێتی، غه‌ڕافه‌ی قه‌ته‌ری و باختاكۆری ئۆزبه‌كستانی) له گروپی چواره‌مدا یاری ده‌كات.