ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی به‌ڕازیلی دالیما ڕۆناڵدۆ له چه‌ند په‌یڤێکدا بۆ رۆژنامه‌ی گازیتۆ دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی به‌م شێوه‌یه دایه‌وه
سه‌باره‌ت به پێکانه‌که‌ی وتی : له کاتی تاقی کردنه‌وه‌کان له لایه‌ن پزیشک له پاریس دکتۆر هیوای ئه‌وه‌ی پێبه‌خشیم ده‌توانم بگه‌ڕێمه ئێستا رۆژانه چوار تا پێنج کاتژمێر کارده‌که‌م به هیوای چاک بوونه‌وه …نزیکه‌ی 2 مانگ تێپه‌ڕیووه و ئێستا زۆر هه‌ست به باشتر ده‌که‌م
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی له یانه‌ی میلان فینۆمینۆ وتی : ده‌مه‌وێت پێش گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ میلان چه‌ند مانگێک بگه‌ڕێمه‌وه وڵاته‌که‌م و یاری بۆ فلامینگۆ بکه‌م پاشان بگه‌ڕێمه‌وه ئیتاڵیا بۆ یانه‌ی میلان
هه‌روه‌ها وتی ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه یاریگاکان وه‌ک هاوڕێکانم و جارێکی تر یاری بکه‌مه‌وه و ژیانێکی ئاساییم هه‌بێت…یانه‌ی فلامینگۆ له مانگی یه‌کی ئه‌مساڵ چه‌ند جارێک هه‌وڵی مۆر کردنی بۆندی له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆ دابوو به‌ڵام تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له رازی کردنی یانه میلان
