هه‌ردوو یانه‌ی ڤیاڕیاڵ و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بێ هیوا بون له‌ركابه‌ریكردن و دواكه‌وتنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی مه‌له‌كی.
شه‌وی ڕابردوو له‌نێو یاریگاكانی ئیسپانیا به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند یاریه‌ك كۆتایی بهڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی جه‌وله‌ی سی و دووی خولی لالیگای ئه‌و ولاته هات، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان كه‌خۆی له‌هه‌شت یاریدا ده‌بینیه‌وه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌نجامه‌كانی چاوه‌ڕواننه‌كراوبون و هه‌ندێكیشیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵی مه‌له‌كی به‌كۆتاگه‌شت، له‌وانه دیاداری نێوان یانه‌كانی "ئیشبیلیه و ڤیاڕیاڵ" له‌لایه‌ك و "به‌رشه‌لۆنه و خیتافی" له‌لایه‌كی تره‌وه.
له‌یاری هه‌ردوو یانه‌ی "ئیشبیلیه و ڤیاڕیاڵ"دا كه‌له‌نێو یاریگای یانه‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، به‌دۆڕانی یانه‌ی ڤیاڕیاڵی نزیكترین ركابه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات كه‌هه‌ریه‌كه له‌له‌یاریزانان "فابیانۆ"ی به‌رازیلی و "كانۆتی" مالی تۆماریانكرد، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئیشبیلیه جگه له‌وه‌ی دیاریه‌كی به‌خشیه یانه‌ی مه‌لیك، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیاریه بوو كه‌یانه‌ی ڕیاڵی مه‌له‌كی به‌یه‌كسانبونی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مایۆركا به‌خشیه هه‌ردوو یانه‌ی ڤیاڕیاڵ و به‌رشه بۆ ئه‌وه‌ی لێی نزیك ببنه‌وه، به‌مه‌ش یانه‌ی ڤیاڕیاڵ به "59" خاڵ له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌و به‌جیاوازی "7" خاڵ له‌دوای ڕیاڵی پێشه‌نگه‌وه دێت، یانه‌ی ئیشبیلیه‌ش به‌كۆی "48" خاڵ له‌پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی پێگه‌ی خۆی پته‌وتركرد.
له‌یاریه‌كی تره‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی له‌نێو یاریگای "كامپ نۆ" میوانداری یانه‌ی "خیتافی" كرد، یاریه‌كه به‌بێ گۆڵ و به‌یه‌كسانی بۆ هه‌ردولا كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه خاڵه‌كانی گه‌یانده "59" خاڵ و له‌پله‌ی سێهه‌م مایه‌وه، هه‌رچه‌نده خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ڤیاڕیاڵ هیچ جیاوازیه‌كی نیه به‌ڵام به‌هۆی بردنه‌وه‌كانی یانه‌ی ڤیاڕیاڵ به‌سه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی ڤیاڕیاڵ له‌پله‌ی دووه‌می دانرا.
جگه له‌مانه‌ش ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه كۆتایی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌و بوون:
زه‌ره‌گۆزا 0*3 بیتس ، ڕایسینگ 1*3 تیپۆرتیڤۆ ، مۆرسیا 1*0 فالنسیا ، لیڤانتی 0*3 به‌له‌دوه‌لید ، ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید 6*3 ئه‌لمیریا ، بلباو 1*0 ئیسپانیۆل ،