به‌یه‌كسانبونی له‌گه‌ڵ یانه‌ی خیتافی، هه‌واداران و جه‌ماوه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌نێو یاریگای نۆكامپ ئاڵای سپیان بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رزكرده‌وه.
پێش كۆتایی هاتنی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی "به‌رشه‌لۆنه و خیتافی" ئیسپانی له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سی و دوی خولی لالیگای ئه‌و ولاته كه‌به‌یه‌كسانی و به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، جه‌ماوه‌رو هه‌وادارانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌نێو یاریگای نۆكامپی تایبه‌ت به‌یانه‌كه‌یان ئاڵای سپیان هه‌ڵكرد كه‌به‌هێمای ته‌سلیم بون ده‌ناسرێت، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای سپی لای هه‌وادارانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نیشانه‌ی نه‌مانی متمانه‌یه به‌یانه‌كه‌یان كه‌بتوانێت له‌كاروانی ركابه‌ری و خاڵ كۆكردنه‌وه به‌رده‌وامبێت، جگه‌له‌وه‌ش هیوابڕانی هه‌وادارانی یانه‌كه‌یه له‌قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لانه‌ی كه‌دێته ڕێی یانه‌كه‌یان، به‌واتایه‌كی دی پێش كۆتایی هاتنی یاریه‌كانی خوله‌كه به‌شه‌ش هه‌فته جه‌ماوه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه خۆیان به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ته‌سلیم كرد‌و له‌هاندانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه بۆ یانه‌كه‌یان كشانه‌وه.