ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كاتژمێر3 ی ئێواره به‌كاتی كوردستان له هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی نایابی كوردستان چواریاری به‌رێوه‌ده‌چن كه تێیدا یانه‌ی كه‌ركوكی دووه‌می خوله‌كه میوانداری یانه‌ی هه‌ولێری چواره‌می خوله‌كه ده‌كات، له شاری هه‌ولێریش یانه‌ی پێشكه‌وتنی یازده‌هه‌می خوله‌كه له یاریگای شه‌هیدان رووبه‌روی هه‌ندرێنی نۆیه‌می خوله‌كه ده‌بێته‌وه.
له شاری دهۆكیش دوو یاری دیكه‌ی هه‌مان خول به‌رێوه‌ده‌چن كه‌له یاری یه‌كه‌مدا یانه‌ی پێرسی شه‌شه‌می خوله‌كه له نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی ئاسۆی چوارده‌می خوله‌كه ده‌كات و له یاری دووه‌میشدا یانه‌ی دهۆكی پێنجه‌می خوله‌كه رووبه‌روی یانه‌ی سلێمانی دوازده‌می خوله‌كه ده‌كات.
یارییه‌كانی سبه‌ی سێ شه‌ممه به‌م شێوه‌یه:
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × سیروانی نوێ یاریگای سیروانی نوێ
بروسك × زاخۆ یاریگای بروسك
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر × هه‌لۆ یاریگای پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌زمه‌ر × ئارارات یاریگای بازیان .
