دوای یه‌كسانبوونی به‌رامبه‌ر یانه‌ی شێروانه یانه‌ی تۆپی پێی ئاڵا، كه یانه‌یه‌كی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستانه، توانیی بلیتی سێیه‌می گه‌یشتن به ریزی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت و به‌م شێوه‌یه‌ش وه‌زری داهاتوو له ریزی یانه نایابه‌كاندا یاری ده‌كات.
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئاڵا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له یاریی (گه‌ڕانه‌وه)ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گه‌یشتن به ریزی یانه پله نایابه‌كانی كوردستاندا، له یاریگه‌ی كه‌لار رووبه‌ڕووی یانه‌ی شێروانه بووه‌وه، له ئه‌نجامیشدا دوای یارییه‌كی به‌هێز، هه‌ردوو یانه به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ئاڵا توانی بۆ خولی یانه نایابه‌كانی كوردستان سه‌ركه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی له یاری (چوون) دا كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردبوو.
دلێر ئاكره‌یی سكرتێری یانه‌ی ئاڵا له باره‌ی یارییه‌كه‌وه راگه‌یاند “یاریزانانی ئێمه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش یارییان كرد و له ئاست ئه‌و یارییه چاره‌نووسسازه‌دا بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ده‌رفه‌تێكیان بۆ گۆڵ تۆمار كردن له ده‌ست دا.”
رونیشیكرده‌وه “یانه‌ی شێروانه جه‌ماوه‌رێكی زۆریان له‌گه‌ڵدا بوو، كه هه‌موویان قوتابی قوتابخانه‌كانی كه‌لار بوون، جگه له‌وه‌ش به ئامێری ده‌نگ (موكه‌بیره) له نێو یاریگه‌دا هانی یاریزانانی خۆیان ده‌دا، كه ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی یاسای تۆپی پێیه چونكه نابێت ئه‌و ئامێره له نێو یاریگه‌دا به‌كاربێت.”
ئاكره‌یی وتیشی “جه‌ماوه‌ری یانه‌ی شێروانه به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌یان له یاریزانانی ئێمه ده‌كرد و دوای یارییه‌كه جه‌ماوه‌ری یانه‌ی ناوبراو هێرشیان كرده سه‌رمان و به‌ردبارانی یاریزانان و ستافی ئێمه‌یان كرد، به‌ڵام پۆلیس و ئاسایش بڵاوه‌یان پێكردن.”
سكرتێری یانه‌ی ئاڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پۆلیس و ئاسایش رۆڵێكی باشیان هه‌بووه له پاراستنی گیانی یاریزانانی یانه‌كه‌یدا و وتیشی “هاوكات سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی شێروانه‌ش هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان هه‌بوو.”