نه‌شه‌ئه‌ت له‌و باره‌یه‌وه رايگه‌یاند “هه‌و هه‌واڵانه راست نین كه گوایه بۆندم له‌گه‌ڵ یانه‌ی (ترابزۆن سپۆرت)ی توركی یان چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌وروپیدا ئیمزا كردووه و ئه‌وه ته‌نها قسه‌یه چونكه هیچ شتێكی له‌و شێوه‌یه له‌ئارادا نییه.”
وتیشی “له راستیدا زۆرێك له‌م جۆره هه‌واڵانه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ده‌بیستم به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.”
نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به نیازه له داهاتوودا “له یانه‌یه‌كی قه‌ته‌ری یان سعودی ئیحتیراف بكات و مانه‌وه‌ی له یانه‌ی (عه‌ین) ی ئیماراتیدا شتێكی كاتییه.”
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه گوایه یانه‌ی ترابزۆن سپۆرتی توركی داوای له نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م كردووه له ریزی یانه‌كه‌دا یاری بكات و هه‌روه‌ك باس له‌وه‌ده‌كرا كه هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌رمینیا بلییفیڵد و هه‌رتا به‌رلینی ئه‌ڵمانی به جدی بیر له ئیمزاكردنی گرێبه‌ستێك له گه‌ڵ یاریزانی ناوبراودا ده‌كه‌نه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه بڕیاربوو نه‌شه‌ئه‌ت ئه‌كره‌م به‌پێی بۆندێك سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له ریزی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی‌دا یاری بكات به‌ڵام به‌پێی رێساكانی تۆپی پێی ئینگلته‌را رێگه به یاریزانی وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا نادرێت له خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئینگلته‌رادا یاری بكات ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانیی ئه‌و یاریزانه له ماوه‌ی دوو ساڵی پێشوودا و له ریزبه‌ندیی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهاندا، كه فیفا ئه‌نجامی ده‌دات، له دوای پله‌ی حه‌فتاوه بێت.
ئه‌مه له كاتێكدا كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ماوه‌ی 24 مانگی رابردوودا و له ریزبه‌ندیی هه‌ڵبژارده‌كانی یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێدا له پله‌ی حه‌فتا كه‌متر بووه و ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م له گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی‌دا.
