یانه‌ی ئه‌نته‌ر پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می كرد له كالشیۆ پاش ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئه‌ته‌لانتاـــی برده‌وه له جه‌وله‌ی 36ـــی كالشیۆ..له لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی ڕۆما توانی به ئه‌نجامی 3-2 له یانه‌ی جه‌نه‌وا بباته‌وه هه‌روه‌ها یانه‌ی ئه‌س ــی میلان توانی بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ تۆماربكات پاش ئه‌وه‌ی به 3-1 له یانه‌ی كالیاری برده‌وه به‌ڵام هه‌ر جیاوازی نێوان ئه‌س ــی میلان و فیۆرێنتینا وه‌ك خۆی مایه‌وه به 4 خاڵ چونكی یانه‌ی فیۆرێنتیناش به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ڕیجینیاــی برده‌وه..یانه‌ی كاتانیاــش له پله به ترسه‌كان دوور كه‌وته‌وه پاش ئه‌وه‌ی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له ئیمپۆلی برده‌وه هه‌روه‌ها لازیۆ و پارما به‌رامبه‌ر بوون به ئه‌نجامی دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا له یارییه‌كی تردا یانه‌ی سامپادۆریا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له لیفۆڕنۆــی برده‌وه.
