جيلبێرتۆ مادایل سه‌رۆكی یه‌كێتی یۆپی پێی پۆرترگالی له لێدوانێكی دا له بۆ ڕۆژنامه‌ی (ئه‌بۆلا) دوێنی ئه‌ممه ڕایگه‌یاند كه زۆر دڵخۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر فیگۆ دووباره بگه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده جارێكی تر تا وه‌ك به‌شداری له یۆرۆ 2008 كه بڕیاره له نه‌مسا و سویسرا ئه‌نجام بدرێ له هاوینی داهاتوو.
هه‌روه‌ها ووتی من زۆر هه‌وڵی ڕازی بوونی ـــیم كرد كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵبژارده ووتی ـــشی ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه كه فیگۆ بڵێت من ئاماده‌م بگه‌ڕێمه‌وه هه‌ڵبژارده ئه‌و كات ڕاهێنه‌ر خۆی بانگهێشتی ده‌كاته‌وه.هه‌روه‌ها ووتی ده‌رگا كراوه بۆ هه‌ریه‌ك له یاریزان ڕۆی كۆستا و جۆرجی كۆستا.
فیگۆ ته‌مه‌ن 35 ساڵ كه له دوای ماڵئاوای كردنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له جانی جیهانی 2006 له ئه‌ڵمانیا له یاری به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا وازی له یاری هێنا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
