یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی میلان و کالیاری له میانی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی 32ی خولی کالچیۆی ئیتاڵیدا به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ڕۆسۆنێری کۆتای هات به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک بۆ کالیاری ، له‌م یاریه‌دا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌نچیلۆتی یاری به هه‌ردوو یاریزانی تازه گه‌ڕاوه له پێکان کرد که ئینزاگی و کاکا بوون وه هه‌ر ئه‌وا نێس توانیان هه‌رسێ گۆڵه‌که‌ی میلان بکه‌ن ، له‌سه‌ره‌تادا کاکا له‌خوله‌کی 8 دا گۆڵی یه‌که‌می یانه‌که‌ی تۆمار کرد پاشان یاریزانی گۆڵاکری ئیتاڵی فلیپپۆ ئینزاگی توانی دوو گۆڵ بۆ یانه‌که‌ی تۆمار بکات له‌خوله‌که‌کانی 32و69 دا وه تاکه گۆڵی کالیاری له ڕێگه‌ی لێدانێکی ڕاسته‌وخۆ وه تۆمار کرا له‌لایه‌ن یاریزان دانێلی کۆنتی له خوله‌کی 49 دا وه هه‌ر به‌و جۆره یاریه‌که کۆتای هات.
