چه‌ند ساتێک له‌مه‌و به‌ر یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مایۆرکا و ڕیاڵ مه‌درید کۆتای هات کهلهیاریگای تایبه‌ت به‌یانه‌ی مایۆرکا ئه‌نجام دراو به‌ئه‌نجامی 1 گۆڵ بۆ هه‌ریه‌که‌یان له‌میانی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی 31 یخولی ئیسپانیدا که‌ناسراوه به‌لالیگا ، له‌سه‌ره‌تادا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید که گێمی یه‌که‌میان به هێرشبردن ده‌ست پێ‌کرد توانیبویان زۆربه‌ی کات تۆپ له‌لای خۆیان بهێڵنه‌وه تا له‌خوله‌کی 43 دا یاریزانی هۆڵهمدی شنایده‌ر توانی گۆڵی یه‌که‌می یانه‌که‌ی تۆمار بکات پاش ئه‌و بڕینه جوانه‌ی که ڕۆبنی هاونیشتیمانی کردی به یاریزانانی مایۆرکا وه گێمی یه‌که‌م به پێشکه‌وتنی ڕیاڵ کۆتا هات به‌ڵام له گێمی دوه‌مدا مایۆرکا به شێوه‌یه‌کی به‌هێزتر هاتنه ناو یاریگا وه توانیبویان ده‌ست به‌سه‌ر یاریه‌که‌دا بگرن له‌م گێمه‌دا وه له‌خوله‌کی 66 دا یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید ڕامۆس له‌دوای وه‌رگرتنی دوه‌م کارتی زه‌رد کرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا بۆیه ئه‌مه بوه هانده‌ری یانه‌ی مایۆرکا وه له‌خوله‌کی 72 دا یاریزان ڤارێلا توانی به لێدانێکی جوان گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ یانه‌که‌ی تۆمار بکاته‌وه‌و یاریه‌که به‌و شێوه کۆتا هات ، ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه له‌و یاریه.











![]()


![]()
![]()
![]()
![]()


![]()















