هەڵبژاردەی كوردستان بە ئاڵای كوردستان و سرودی ئەی رەقیب بەشداری لە جامی جیهانی فیفا دەكات ... دیاری نه‌کراو

بڕیارە لە 7/ 7/ 2008 هەڵبژاردەی كوردستان بۆ هەردوو ئاستی كوڕان و كچان لە وڵاتی سوید لە شاری (یەلیڤار) بەشداری بكات لە جامی جیهانی فیفا كە ژمارەیەك لە هەڵبژاردەكانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن. بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر چۆنیەتی بەشداری كردنی هەڵبژاردەی كوردستان لەم پاڵەوانەتیە مەزنە كە بۆ یەكەمین جارە كە هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری لە خولێكی وا بكات، “ئەمیر حاجی داود” بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن لە وەزارەتی وەرزش و لاوان باسی ئەم خولەی  كرد و گوتی: لە راستی ئەوە بۆیەكەمین جارە لە مێژوو هەڵبژاردەی كوردستان لە جامی جیهانی فیفا بەشداربێت.

ئەم پێشبڕكێیە ساڵانە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو نەتەوانەی كە بێ دەوڵەتن و جێگای شانازییە كە هەڵبژاردەی كوردستان بە ئاڵای كوردستان و سرودی ئەی رەقیب لەم خولە بەشدار دەبێت. ئەم خولە ماوەی یەك هەفتە دەخایەنێ و چەندین هەڵبژاردەی بەهێز بەشداردەبن یارییەكان لە باكووری سوید لە كاتژمێر 12ی شەو ئەنجام دەدرێن و وەزارەتی وەرزش و لاوان حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەركی بەرێوەبردن و سەرپەرشتی هەڵبژاردەی كوردستان لە ئەستۆ دەرگرێت. لە داهاتوویەكی نزیك ناوی تەواوی سەرپەرشتیاران و یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان ئاشكرا دەكرێت.

z ڕێکه‌وتی 2008/4/5-16:43 له‌لایان ژەنگار بۆ چوونه‌کان(0) - ?
بۆ چوونه‌کان ?