هیوا مه‌لا قادر، تایبه‌ت به ئاوێنه‌سپۆرت: ناوی یاریكه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان راگه‌یه‌نرا كه هه‌ردوو برا هه‌ڵگورد‌و هاواری مه‌لا محه‌مه‌د به‌دی ناكرێن ئه‌مه‌ش ئیا به‌هۆی سه‌رقاڵیانه‌وه‌یه له خوله‌كانی قه‌ته‌ری‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یان هۆكاری تر له‌پشت یاری نه‌كردنیانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین سیامه‌ندو هه‌ردی برایی بوون به‌یه‌كه‌م دوو برا له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستاندا.
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تدا ناویی یاریكه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستانی به‌ئاوێنه‌سپۆرت راگه‌یاند وتی “له 29 یاریكه‌ر پێكهاتوون‌و پاڵاوتنیان تێدا ده‌كرێت بۆ دیاری كردنی 18 یاریكه‌ر كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری كردنی پاڵه‌وانێتی هه‌رێمه‌كان كه‌بڕیاره مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ له‌سوید ساز بكرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سلێمان ره‌مه‌زان راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌ئاوێنه‌سپۆرتی راگه‌یاند “چه‌ند كامپێك بۆ ئاماده‌كردنی یاریكه‌ره‌كان ده‌كه‌ین‌و چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری سوید بكه‌ین”.
ناوی یاریكه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان:
گۆڵچی: دیدار حامد، سه‌رهه‌نگ موحسین، غه‌فور عوسمان، سه‌ردار عادل
یاریكه‌ران: سه‌لاحه‌دین سیامه‌ند، رافه‌ت به‌دره‌دین، شێرزاد محه‌مه‌د، حه‌یده‌ر قاره‌مان(شوان مامۆ)، هه‌ردی سیامه‌ند، دیار ره‌حمان، كارزان عه‌بدوڵا، دڵدار ئیبراهیم، هۆشمه‌ند جه‌لال، ئه‌حمه‌د حسێن، ئارام محه‌مه‌د، كاروان محه‌مه‌د، بورهان عه‌بدول كه‌ریم، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، جاسم محه‌مه‌د حاجی، جاسم محه‌مه‌د سلێمان، خالید موشیر، فه‌رهاد سدیق، غه‌زوان محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، دارا محه‌مه‌د حه‌بیب، عه‌لی عه‌زیز، سه‌واش قادر، هه‌رێم بورهان، یونس شكور.
شیاوی باسه به‌شداری كردنی كوردستان له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانه كه به‌ڕیاره ئه‌م سه‌فه‌ره رێكبخه‌ن، به‌ڵام پێشتر بڕیاربوو دوو سه‌فه‌رله‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بۆ راهێنه‌ران‌و تیپه‌كان رێكبخرێت بۆ سوید، به‌ڵام رێكنه‌خرا، ئایا سه‌فه‌ری ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ ئه‌مه پرسیاری یه‌كێك له به‌رپرسه وه‌رزشیه‌كانی كوردستان به‌رامبه‌ر به وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوان.
