له درێژه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی نۆزده‌هه‌می قۆناغی دووه‌می خولی تۆپی پێی یانه نایابه‌كانی كوردستاندا سه‌رله‌ئێواره‌ی هه‌ینی پێنج یاری ئه‌نجام دران و یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و دهۆك و زاخۆ به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر توانیی له یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئه‌زمه‌ڕی برده‌وه وتاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش یاریزان دیار عه‌زیز تۆماری كرد.
كه‌یفی عه‌لی یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له باره‌ی یارییه‌كه‌وه راگه‌یاند “ئێمه له هه‌ردوو گێمدا باشتر یارییمان كرد و هه‌لی زۆر ئاسانمان له ده‌ست دا، ده‌توانم بڵێم ئه‌مڕۆ باشترین ئاستمان پێشكه‌ش كرد، یانه‌ی ئه‌زمه‌ڕیش زیاتر به پلانی به‌رگری یاریی ده‌كرد.”
له یارییه‌كی دیكه‌دا هه‌ر له شارۆچكه‌ی پیرمام، هه‌ردوو یانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ئارارات و بروسك به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له باره‌ی ئه‌و یارییه‌وه ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات وتی “یارییه‌كه زۆر به‌هێز بوو، هه‌ردوو تیپ ئاستێكی به‌رزیان نواند به‌ڵام تۆپ زیاتر له‌لای ئێمه بوو (…) ده‌بوو ئێمه سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ین چونكه هه‌لی ئاسانمان هه‌بوو بۆ گۆڵ تۆمار كردن به‌ڵام له ده‌ستمان دا.”
وتیشی “یانه‌ی بروسكیش تیپێكی به‌هێزه و ئه‌وانیش هه‌لیان بۆ ره‌خسا، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیكه‌نه گۆڵ.”
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به سوود وه‌رگرتن له به‌رامبه‌ربوونی یانه‌ی بروسك، گه‌ڕایه‌وه پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دوای ئه‌وه‌ی توانی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی هه‌ڵۆ به‌رێته‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه، یاریزان ئامانج عومه‌ر له خوله‌كی39 دا تۆماری كرد و له هه‌مان یارییدا سێ یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كارتی زه‌ردیان وه‌رگرت.
سه‌ردار ساڵح راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه له باره‌ی یارییه‌كه‌وه وتی “یارییه‌كه زۆر به‌هێز بوو، له گێمی یه‌كه‌مدا ئێمه زۆر باشتر یارییمان كرد به‌ڵام چه‌ندین هه‌لی ئاسانمان بۆ گۆڵ تۆماركردن له ده‌ستدا، ده‌بوو گۆڵی زیاتر تۆماربكه‌ین.”
وتیشی “له گێمی دووه‌مدا یانه‌ی هه‌ڵۆ له ئێمه باشتر هێرشیان ده‌هێنا، به‌ڵام ئێمه توانیمان به‌رگری له ئه‌نجامه‌كه بكه‌ین.”
عیماد قادر رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی، كه له یارییه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، وتی “له گێمی دووه‌مدا یانه‌ی هه‌ڵۆ زۆر باش یاری كرد و له دوا ساته‌كاندا ئاسانترین هه‌لیان له‌ده‌ست دا.”
له‌لایه‌كی تره‌وه له یاری لوتكه‌ی ئه‌مڕۆدا، یانه‌ی دهۆكی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو، له شاری سلێمانی توانی سێ خاڵی دیكه به‌ده‌ست بهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له یانه‌ی سیروانی نوێی برده‌وه، گۆڵی یانه‌ی دهۆك یاریزان ئازاد ئه‌حمه‌د تۆماری كرد.
له دوا یاری ئه‌مڕۆشدا یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی پێشكه‌وتنی برده‌وه، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان ره‌زوان نازی له خوله‌كی دووه‌می یارییه‌كه‌دا له رێگه‌ی لێدانی سزاوه تۆماری كرد.
هه‌ر له‌و یارییه‌دا ناوبژیوان یاریزان هه‌ڤاڵ ئیبراهیمی له یانه‌ی پێشكه‌وتن و حه‌مید ئیسماعیلی له یانه‌ی زاخۆ به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه.
له باره‌ی یارییه‌كه‌وه، مه‌ناف شێخ‌و راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ وتی “له گێمی یه‌كه‌مدا هێرشبه‌رانمان پێنج هه‌لی راسته‌قینه‌یان به فیڕۆ دا، كه ده‌بوو بیكه‌نه گۆڵ.”
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێرزاد كه‌ریم سه‌رۆكی یانه‌ی پێشكه‌وتن گله‌یی زۆری له ناوبژیوان هه‌بوو وتی “ناوبژیوان له خراپترین ئاستییدا بوو، هه‌ر له خوله‌كی دووه‌می سه‌ره‌تاوه لێدانێكی سزای له‌سه‌ر ئێمه ژمارد، كه هه‌موو شتێك بوو ته‌نها لێدانی سزا نه‌بوو.”
وتیشی “ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی باش یارییمان كرد، به‌ڵام نه‌مانتوانی ئه‌نجامه‌كه بگۆڕین.”
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی نۆزده‌هه‌م یانه‌ی كه‌ركوك به كۆی (37خاڵ) هێشتا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆی (36خاڵ) له پله‌ی دووه‌م و یانه‌ی بروسكیش به‌كۆی (34خاڵ) له پله‌ی سێیه‌مدایه و یارییه‌كی دواخراوی ماوه له كاتێكدا یانه‌ی هه‌ولێر به كۆی (32خاڵ) له پله‌ی چواره‌مدایه.
خولی یانه نایابه‌كانی كوردستان به به‌شداریی 16 یانه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت و یارییه‌كان به شێوازی (خول) به دوو قۆناغ به شێوازی چوون و گه‌ڕانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.