یائه‌نته‌ر بۆ مۆرینهۆ: ته‌نها هه‌فته‌یه‌کت له پێشه بۆ بڕیار دان ... دیاری نه‌کراو
به پێی ڕاپۆرتی رۆژنامه ئینگلیزیه‌کان یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان هه‌فته‌یه‌کی بۆ ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی خۆزێ مۆرینهۆ داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خۆی بدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ببێته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئیطاڵیه‌که یاخود نا…. مارینهۆ هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی ئیتاڵیای کردبوو بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته…هه‌رچه‌نده مۆرینهۆ ڕاپۆرته‌که‌ی رۆژنامه‌ی ئینگلیزیه‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه به‌ڵام جارێکی تر رۆژنامه‌ی زه سه‌ن ی به‌ریتانی دڵنیای کرده‌وه که به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی مۆرینهۆ خۆرخی مێندێز سه‌ردانی شاری میلانۆی کردووه له ئیتاڵیا…یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌به‌خشێته مارینهۆ له پێناو مۆرکردنی بۆندێک بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ
