تۆتی به‌ژداری یاریه‌که‌ی مانچسته‌ر ناکات. ... دیاری نه‌کراو
ئاژانسی هه‌واڵی ئانسای ئیتاڵی ڕایگه‌یاند که‌وا یاریزانی یانه‌ی ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا فرانچیسکۆ تۆتی به هۆی پێکانه‌وه ناتوانێط به‌ژداری بکات له‌یاری یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی مان یوانایتدی ئینگلیزی له‌خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپادا که‌وا بڕیاره ئه‌و یاریه سبه‌یشه‌و ساز بدرێت ، له‌هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه که‌وا کاپتنی ڕۆما له یاری یانه‌که له خولی ئیتاڵیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی کالیاری هه‌ستی به‌ئازار کردوه هه‌ربۆیه نه‌یتوانیوه یاریه‌که ته‌واو بکات و دانیشتوه وه له‌پاش یاریه‌که که پشکنینی پزیشکی بۆ تۆتی کراوه ده‌رکه‌وتوه که پێی چه‌پی ئازاری تیادایه‌و هه‌ندێ جومگه‌ی تووشی ووشکی هاتوون بۆیه ده‌بێت تۆتی چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت و ماوه‌ی 1 هه‌فته یان زیاتر له یاریگا دوور بکه‌وێته‌وه.
