یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان شه‌وی یه‌كشه‌ممه ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكرا كرد كه وابڕیاره له‌پاڵه‌وانێتی سوید بۆ هه‌رێمه‌كان به‌شداربن به‌ناوی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستانه‌وه.
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان راگه‌یاند “له‌ئێستادا ناوی 29 یاریزان ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام ته‌نها 18یان له‌پاڵه‌وانێتی سوید بۆ هه‌رێمه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن”.
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ناوی یاریزانه‌كان وتی” دیدار حامید‌و سه‌رهه‌نگ موحسین‌و غه‌فور عوسمان و سه‌ردار عادل وه‌ك گۆڵچی ده‌چنه قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌وه.”
وتیشی به هه‌مان شێوه بۆ یاریزانه‌كانیش كه پێك هاتوون له سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند، رافه‌ت به‌درده‌ین، شێرزاد محمه‌د، حه‌یده‌ر قاره‌مان، هه‌ردی سیامه‌ند، دیار ره‌حمان، كارزان عه‌بدوڵا، دڵدار ئیبراهیم، هۆشمه‌ند جه‌لال، ئه‌حمه‌د حسێن، ئارام محه‌مه‌د، كاروان محه‌مه‌د، بورهان عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، جاسم محه‌مه‌د حاجی، جاسم محه‌مه‌د سلێمان، خالید موشیر، فه‌رهاد سدیق، غه‌زوان محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، دارا محه‌مه‌د حه‌بیب، عه‌لی عه‌زیز، سه‌واش قادر، هه‌رێم بورهان، یونس شوكر.
ناوبراو ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه “ئه‌م یاریزانانه پاڵاوتنیان تیادا ده‌كرێت‌و له‌ئه‌نجامدا 18 یاریزان نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ن له‌پاڵه‌وانێتی سوید بۆ هه‌رێمه‌كان.”
جێگه‌ی ئاماژه‌یه سلێمان ره‌مه‌زان راهێنه‌ری یانه‌ی پێرس، وه‌ك راهێنه‌ر ده‌ستنیشان كراوه‌وه، وه‌زاره‌تی وه‌رزش‌و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌ركی سه‌فه‌ركردن‌و كاره ئیدارییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
