یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شه‌قڵاوه سزا بدات‌و كۆمه‌ڵێك یاریزانی رابگرێت. به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانیشی، یانه‌كه بۆ ریزی یانه پله دووه‌كان دابه‌زی، سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ش سزای یانه‌كه‌ی به‌نادادپه‌روه‌رانه وه‌سف كرد.
دڵشاد ساڵح ئه‌ندامی یه‌كێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌لێدوانێكیدا بۆ ووتی “به‌هۆی لادانیان له‌گیانی به‌رزی وه‌رزشیی‌و نانه‌وه‌ی كێشه‌و ئاژاوه له‌گه‌ڵ ناوبژیوانی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی كۆیه له‌خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستاندا، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری چه‌ند سزایه‌كی به‌سه‌ر یانه‌ی شه‌قڵاوه‌دا سه‌پاند”.
له‌باره‌ی سزاكانه‌وه، ناوبراو وتی “یارییه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی كۆیه به3-0 گۆڵ دانرا، هه‌روه‌ها شه‌ش یاریزانانی یانه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز 2008-2009 به را‌گرتن سزادران.
جێی ئاماژه پێدانه یانه‌ی شه‌قڵاوه له‌دوا یارییاندا له‌خولی پله یه‌كی كوردستان بۆ تۆپی پێ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كۆیه، كه له‌یاریگای هاوینه‌هه‌واری پیرمام به‌ڕێوه‌چوو،و یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و یانه‌یه‌ی له‌خولی یه‌كی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ناوبژیوان 3 یاریزانی یانه‌ی شه‌قڵاوه‌ی به‌كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، له‌خوله‌كه‌كانی كۆتاییشدا لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی كۆیه ژمارد، یاریزانه‌كانی شه‌قڵاوه به‌بڕیاره‌كه رازی نه‌بوون‌و ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه كه تاكو ئه‌وكاته ئه‌نجامی یارییه‌كه 0-0 بوو. له‌پاش ئه‌و رووداوه، یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا‌و به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ بۆ یانه‌ی كۆیه كۆتایی پێهات.
ئه‌م یارییه له‌یاریگای پێرمام ئه‌نجامدرابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر یانه‌ی شه‌قڵاوه سزایه‌كی تری به‌سه‌ر سه‌پێندرابوو پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پێشووتریش له‌یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، جه‌ماوه‌ری یانه‌كه “كاری ئاژاوه‌گێڕییان ئه‌نجام دابوو”.
ئه‌ندامی یه‌كێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی كوردستان وتیشی “به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یه‌وه، یانه‌ی شه‌قڵاوه له‌پله‌ی نۆیه‌می گروپی یه‌كه‌می خوله‌كه هات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بۆ یانه پله دووه‌كانی كوردستان دابه‌زێت، به‌ڵام به‌شدارییكردنی بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌یانه پله دووه‌كان به‌بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێ ده‌بێت”.
دڵشاد ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “ئه‌گه‌ر بڕیاری به‌شداریكردنیشیان بدرێت، ئه‌وا سه‌رجه‌م یارییه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن”، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یانه‌كه به‌بڕی 1 ملیۆن دیناری عێراقی سزا درا‌و به‌شێوه‌یه‌كی كۆتاییش ئاگاداری یانه‌كه كراوه‌ته‌وه كه جارێكی دیكه ئه‌و جۆره كارانه كه دوورن له‌گیانی وه‌رزشییه‌وه دووباره نه‌كه‌نه‌وه “ئه‌گینا سزای توندتریش ده‌درێن”.
له‌به‌رامبه‌ردا فه‌رهاد خه‌یات سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌قڵاوه راگه‌یاند “تا ئێستا بڕیاری سزادانه‌كه‌مان به‌نووسراوی فه‌رمی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، سبه‌ینێش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌درێت‌و هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین”.
ناوبراو وتیشی “نازانم یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، بۆ یارییه‌كی گرنگ‌و یه‌كلاره‌وه‌یه، چۆن ناوبژیوانێك داده‌نێت كه پێشتر له‌یارییه‌كی ئێمه‌دا به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی سزا درابوو؟، هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ناوبژیوان خزمێكی نزیكی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی كۆیه بوو، كه هه‌ر ئه‌ویش هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوانی یارییه‌كه بوو، سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه‌ش هه‌ر خۆی خه‌ڵكی كۆیه بوو، ده‌بوو ناوبژیوانانی شارێكی دیكه بۆ ئه‌م یارییه دابنرانایه”.
خه‌یات ئاشكراشی كرد “سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه به‌ئێمه‌و قائیمقام‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شه‌قڵاوه‌ی وتبوو كه له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌خراپی ناوبژیوان ده‌كات، به‌ڵام دیاره دواتر راپۆرته‌كه‌ی گۆڕیوه‌و له‌دژی ئێمه‌ی نووسیوه، من ئه‌و شتانه‌م به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانیش راگه‌یاندووه”.
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌قڵاوه گله‌یی له‌وه‌ده‌كرد كه پێشتر چه‌ند یانه‌یه‌ك “كاری زۆر خراپتریان له‌ئێمه ئه‌نجام داوه‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیش كوژراوه‌و بریندار كراوه له شه‌ڕ‌و ئاژاوه‌ی هانده‌رانیان، بۆچی سزای وا توندیان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پاوه”.
له‌باره‌ی سزاكانیش سه‌رۆكی یانه‌كه وتی “زۆر نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌و دژی ئێمه‌یه، ئێمه له‌یاریگایه‌كی بێ لایه‌ن یارییمان كردووه، چۆن ئه‌و سزایه‌مان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، پاشان شه‌ش یاریزان له‌یه‌ك كاتدا راده‌گیرێن‌و بۆ وه‌رزێكیش له‌یاریگاكه‌ماندا دوور ده‌خرێینه‌وه؟!”.
ئه‌م وه‌رزه به‌گشتی‌و ئه‌م مانگه به‌تایبه‌تی له‌خوله‌كانی تۆپی پێی كوردستاندا ، وه‌رز‌و مانگێكی خراپ بوو له‌رووی كێشه‌ی یاریگاكان‌و هه‌ڵه‌ی ناوبژیوانان‌و شه‌ڕ‌و ئاژاوه‌ی جه‌ماوه‌ر. یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاوه بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه.