
یانه‌ی ڕیال مه‌درید توانی سه‌رکه‌وتنێکی گرینگ به‌ده‌ست بهێنێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ئیشبیلیا به ئه‌نجامی 3-1 له خولی ئیسپانیادا
سه‌ره‌تا یانه‌ی ڕیال مه‌درید پێشکه‌وت له ڕێگای یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی گابریل هاینزه له خوله‌کی 8 به لێدانی سه‌ر گۆلی یه‌که‌می تۆمار کرد، به‌ڵام ئیشبیلیا توانیان گۆلی به‌رامبه‌ر بهێننه‌وه له خوله‌کی 38 له ڕێگای گۆلێکی گومان‌لێکراو که فیدرک کونتیه تۆماری کرد، وه له دووباره‌کردنه‌وه‌ی گۆله‌که له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌رکه‌وت که یاریزانی هێرشبه‌ر له که‌تی وه‌رگرتنی تۆپه‌که له باری ئۆفساید دایه پێش ئه‌وه‌ی تۆپه‌که ئاڕاسته‌ی گۆل بکات، به‌ڵام یانه‌ی ئیشبیلیا دڵخۆش نه‌بون به گۆلی به‌رامبه‌ر ته‌نها چه‌ند چرکه‌یه‌ک نه‌بێ که یاریزان رائۆل توانی گۆلی پێشکه‌وتن تۆمار بکات له چاودێری کردنێکی باش، وه له خوله‌کی 66 یاریزان جونزالو گۆلی سێ هه‌می بۆ ڕیال مه‌درید تۆمار کرد,
وه یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌ڵانسی به‌رز کرده‌وه بۆ 65 خاڵ به جیاوازی 6 خاڵ له‌گه‌ڵ ڤیاڕیال و به جیاوازی 7 خاڵ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه.