سكرتێری یه‌كێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند یه‌كێتیه‌كه‌یان دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كانی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی گاره‌ی دهۆكو سه‌وره‌ی كه‌ركوك له خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان، بڕیاریدا یانه‌ی گاره‌ی به توندترین شێوه سزا بدات.
سه‌لام حوسێن به ووتی “دوای لێكۆڵینه‌وه‌مان له رووداوه‌كانی یارییه‌كه، بڕیارماندا یانه‌ی گاره به دۆڕاو به ئه‌نجامی 0-3 گۆڵ دابنرێت، بڕیاریشیماندا به راگرتنی یاریزانانی تیپه‌كه ( سه‌فوان شێخۆ، كۆڤان محه‌مه‌د، هه‌كار سوبحی، شێروان سلێمان) بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز 2008-2009 به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به گیانی به‌رزی وه‌رزشیی.”
وتیشی “یانه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو بڕیاری به‌شداریكردنی له خولی پله‌ی یه‌كی كوردستان به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێ دهبێتو هێشتا دیار نه‌كراوه كه به‌شدار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شدارییش بكات ئه‌وا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.”
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه یانه‌كه به بڕی ملیۆن دیناری عێراقی سزادراو ئاگاداریی كۆتاییش به ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه دراوه بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه.
یاری نێوان گاره‌و سه‌وره له خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان، كه یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له یاریگه‌ی شارۆچكه‌ی سیمێلی نزیك دهۆك (یاریگه‌ی گاره) ئه‌نجام دراو تیایدا دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی گاره تا خوله‌كی 53 ی یارییه‌كه به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ له دواوه بوون، یاریزانانی یانه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر ستافی ناوبژیوانانی یارییه‌كه، كه پێكهاتبوون له سیروان سه‌لمانی ناوبژیوانی نێودهوڵهتیو یاریده‌ده‌ره‌كانی سامی عهلیو كارزان ره‌حمان، له ئه‌نجامیشدا سێ په‌راسوی ناوبژیوان سیروان سه‌لمان شكاو ئه‌وانی دیكه‌یش به ئازاری زۆریان پێگه‌یشت.