
جیاوازی 4 خاڵ هه‌ر به‌رده‌وامه له نێوان ئه‌نته‌ر میلان و ڕۆما.
له میانه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 31ــی كالشیۆ دوێنی شه‌و یانه‌ی لاسیۆ له یاریگای ئۆلۆمپی میوانداری یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان ـــی كرد یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی هێرنان كریسپۆ توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ ئه‌نته‌ر له خووله‌كی 11 تۆماربكات…به‌ڵام یاریزان تۆماس ڕۆكی توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون تۆماربكات له خووله‌كی 59ــدا.
به‌م جۆره ئه‌نته‌ر كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 69 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌م و لاسیۆــش كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 38 خاڵ له پله‌ی 10ــیهم.
له یارییه‌كی تری ئه‌م جه‌وله‌یه یانه‌ی ڕۆما نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت له یاریگای كالیاری كاتێك به‌رانبه‌ر بوو له‌گه‌ڵی به ئه‌نجامی 1-1..لاسیۆ توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆماربكات كاتێك ماتیۆ فێراری به‌رگریكاری ڕۆما گۆڵێكی به هه‌ڵه له خۆیانی تۆماركرد له خووله‌كی 3ــیهم دا…یانه‌ی ڕۆما ناچار بوو ژماره‌ی هێڕشبهرهكانی زیاد بكات تا گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون تۆماربكات.ئه‌وه‌شی بۆ ڕه‌خسا كاتێك كاپتنی یانه‌ی ڕۆما فرانسیسكۆ تۆتی توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون تۆماربكات له كۆتایی جێمی یه‌كه‌م.
به‌م جۆره ڕۆما كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ65 له پله‌ی دووه‌م و كالیاریش خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 29 خاڵ.


