
له میانه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 30ــه‌می لالیگا دوێنی شه‌و هه‌ردوو یانه‌ی فیاڕیال و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به یه‌ك گه‌یشتن له یاریگای مادریگال.
له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه دا یانه‌ی فیاڕیال هه‌ڵسا به دروستكردنی چه‌ند هێڕشێك به مه‌به‌ستی تۆماركرنی گۆڵی یه‌كه‌م ئه‌مه‌شی بۆ ڕه‌خسا له خووله‌كی 39 یاریزانی سانتیاگۆ كازۆرلا توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات..دوای ئه‌و به 3 خووله‌ك یاریزانی تووركی نیهد قاوه‌چی توانی گۆڵی دووه‌م بۆ فیاڕیال تۆماربكات به‌م جۆره كۆتایی به جێمی یه‌كه‌م هـــات..جێمی دووه‌م فیاڕیال هه‌موو هێزی خستبووه ناوه‌ڕاستی یاریگا تا پارێزگاری له دوو گۆڵه‌كه‌ی بكات و له هێڕشی پێچه‌وانه‌ش بتوانێت گۆڵ تۆماربكات له خووله‌كی 66ــدا دووباره یاریزان نیهاد قاوه‌چی توانی گۆڵی سێیه‌م بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات و یاریگای مێدریگال به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان هانی فیاڕیالیــان دا.
به‌م شێوه‌یه فیاڕیال پله‌ی دووه‌م ـــی له به‌رشلۆنه سه‌نده‌وه و كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 59 خاڵ ه ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش خاڵه‌كانی هه‌روه‌ك خۆی مایه‌وه به 50 خاڵ له پله‌ی چواره‌م،