
ئه‌مشه‌و له‌یاریه‌کی به‌هێزدا یانه‌ی ڕیاڵ پێتیس میوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی کرد له چوار چێوه‌ی یاریه‌کانی خولی ئیسپانیا و دوای یاریه‌کی به‌هێز یانه‌ی ڕیاڵ پێتیس توانی یاریه‌که بباته‌وه به ئه‌نجامی 3-2 ، شایه‌نی باسه له‌گێمی یه‌که‌می یاریه‌که‌دا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌ته‌واوی کۆنتڕۆلی یاریه‌که‌ی کردبوو توانی 2 گۆڵ تۆمار بکات به‌ڵام دوای ئه‌و دوو گۆڵه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یانه‌ی ڕیاڵ پێتیس توانی 3 گۆڵ له گێمی دووه‌می یاریه‌که تۆمار بکه‌ن و یاریه‌که ببه‌نه‌وه ، گۆڵه‌کانی به‌رشه‌لۆنه له خوله‌کی 13 یاریزان پویان تۆماری کرد و گۆڵی دووه‌میش له خوله‌کی 16 یاریزان ئیتۆ تۆماری کرد و گۆڵه‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ پێتیس له خوله‌کی 63 و 76 و 78 تۆماریان کرد و توانیان یاریه‌که ببه‌نه‌وه و سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بێنن ، شایه‌نی باسه ئه‌گه‌ر یانه‌ی ڤیاڕیاڵ بتوانێت له‌یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆمه‌درید بباته‌وه ئه‌وکاته یانه‌ی فیاڕیاڵ ده‌بێته دووه‌می ڕیزبه‌ندی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌چێته پله‌ی سێهه‌م ، ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئه‌و یاریه‌یه:















