
له‌دوای ئه‌و ماوه درێژه‌ی که بێده‌نگ بوو تیایدا سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌کرێت له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌یه‌وه یاریزانی هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به شێوه‌یه‌کی توڕه دواو ووتی”من ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌که‌م بم و یاری بۆ بکه‌م وه‌زۆر یانه‌که‌م خۆشده‌وێت به‌ڵام ماوه‌یه‌کی درێژه به چاوێکی دی له‌من ده‌ڕوانرێت و هۆکه‌یشی نازانم چیه و بانگ ناکرێم بۆ یاریه‌کانی یانه‌که‌م له‌لایه‌ن ڕیکارده‌وه کاتێک له ڕیکارد ده‌پرسن بۆ ڕۆناڵدینۆ دیار نیه ده‌ڵێت که پێکانی هه‌یه به‌ڵام ئه‌وا من ماوه‌یه‌که له پێکانه‌که‌م چاک بومه‌ته‌وه‌و که‌چی بانگهێشتی یاریه‌کان ناکرێم منیش وه‌ک یاریزانێک نامه‌وێت به‌و شێوه‌و به‌بێ یاریکردن دابنیشم وه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ی ئێستا مایه‌وه و بانگهێشت نه‌کرام له داهووتودا ئه‌وا منیش بڕیاری ڕۆیشتن ده‌ده‌م له‌وه‌رزی داهاتوودا”!