ڕۆماریۆ به یه‌کجاری وازی له یاری کردن هێنا ... دیاری نه‌کراو

دوای 27 ساڵ یاریکردن و تۆمارکردنی نزیکه‌ی 1000 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی به‌ڕازیل ڕۆماریۆ ئه‌مڕۆ واز هێنانی یه‌کجاری خۆی راگه‌یاند …ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی ڤاسگۆ دیگاما بوو له هه‌مان کات پۆستی ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌شی وه‌رگرتووه….ڕۆماریۆ له لێدوانێکیدا وتی : چیتر یاری ناکه‌م به‌یه‌کجاری وازم له هه‌ردوو ئه‌رکی ڕاهێنه‌ری و یاریزانی هێنا دواین یاری خۆم له‌گه‌ڵ یانه‌که‌م له مانگی ڕابردوو دا بوو جارێکی‌تر ناگه‌ڕێمه‌وه یاریگاکان چونکه ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌م گه‌شت بکه‌م ئه‌مه‌ش زۆر دڵ خۆشم ئه‌کات ….سه‌باره‌ت به داهاتووی خۆشی وتی له‌گه‌ڵ وڵاته‌که‌م خه‌ریکی ئاماده‌کاری ده‌بین بۆ مۆندیالی2014ی به‌ڕازیل