
دوێنی برای ڕۆنالدینیۆ له لێدوانێك جۆرێك له هه‌ڕه‌شه‌ی له یانه‌ی به‌رشلۆنه كرد پاش ئه‌وه‌ی ووتی ڕۆنالدینۆ تا ئێستا به جوانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه له به‌رشلۆنه و له‌وانه‌یه به‌ندی 17ــه‌م له بۆندی ڕۆنالدینیۆ به‌كاربهێنین ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك به پێی وویستی ڕۆنالدینیۆ و هیچ به‌ربه‌ستێك نیه ڕۆنالدینۆ بچێته ڕیزه‌كانی ڕیال مه‌درید ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر توند بوو بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌ڵام ئه‌مڕۆ فرانك ڕایكارد وه‌ڵامی برای ڕۆنالدینیۆـــی دایه‌وه ووتی…كه ڕۆنالدینۆ بانگێشت ناكه‌م بۆ یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی شالكه له قۆناغی 8ــی شامپیۆنز لیگ چونكه ڕۆنالدینۆ تا ئێستا له مه‌شقه‌كانی یانه ئاماده نابێت و به زۆری به‌ته‌نیا مه‌چق ئه‌كات ڕۆنالدینۆ له‌سه‌رووی هه‌موو یاریزانانه‌یه كه له مه‌شقه‌كاندا ئاماده نابن له دوای ئیسكوێرۆ و ئیدملسۆن و ئۆلیگێر..به‌مه‌ش ڕایكارد ڕۆنالدینۆی به شێوه‌یه‌كی كاتی له پێكهاته دوور كرده‌وه.