مایكڵ ئیسیان:له تواناماندا هه‌یه پریمیێر به‌ده‌ست بێنین ... دیاری نه‌کراو

یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له لێدوانێكی بۆ ته‌له‌فزیۆنی سكای سپۆرت ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌وا یانه‌ی چێڵسی له توانایدا هه‌یه پریمیێرلیگ و چامپیۆنز به‌ده‌ست بهێنێت..هه‌روه‌ها ووتی 7 هه‌فته ماوه بۆ پریمیێر ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌وا مانشسته‌ر یوناییتد له ئێستاوه نازناوی به‌ده‌ست هێنا.له باره‌ی خوولی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌وروپا ووتی یاری داهاتوومان له‌گه‌ڵ یانه‌ی فه‌نارباخچه‌ی تووركیه كه یانه‌یه‌كی به‌هێزه و ئێمه حیسابێكی زۆرمان بۆ كردووه و نازناوی شامپیۆنز خه‌ونی هه‌موو یاریزانێكی چێڵسی ـــه له ماوه‌ی داهاتوودا من به هه‌موو هێز و توانای خۆم یاری ده‌كه‌م شان به شان له‌گه‌ڵ یاریزانی ئه‌ڵمانی میكایل باڵاك.