یاریزانی فه‌ڕه‌نسی و یانه‌ی ئه‌ڕسنالی ئینگلیزی باكاری سانیا له یاری ڕابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی چێڵسی پاش تۆماركردنی تاقه گۆڵی یاری بۆ ئه‌ڕسنال تووشی پێكان هات به‌م جۆره‌ش ئه‌مڕۆ ئارسن فینگه‌ر ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌ڕسنال دووپاتی كرده‌وه كه‌وا سانیا بۆ ماوه‌ی 3 هافته تا 5 هه‌فته له یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه له‌م ماوه‌ی داهاتووشدا یانه‌ی ئه‌ڕسنال پێویستیه‌كی زۆر به‌م یاریزانه هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ فینگه‌ر بیر له یاریزانێكی به توانا بكاته‌وه چونكه یاری زۆر به‌هێزی له پێش ماوه له پریمیێرلیگ و شامپیۆنز.