یانه‌یه‌كی جه‌زائیری په‌نا بۆ ڕاهێنه‌رێكی عێراقی ده‌بات ... دیاری نه‌کراو
به‌مه‌به‌ستی ڕزگاربون له‌قه‌یرانی ئاست نزمی، یانه‌یه‌كی جه‌زائیری په‌نا بۆ ڕاهێنه‌رێكی عێراقی ده‌بات و له‌جێی ئیتاڵیه‌ك پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی پێده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی " العدالة الریاضیة"ی جه‌زائیری یانه‌ی "مه‌ولودیه"ی جه‌زائیر گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ "عامر جه‌میل"ی ڕاهێنه‌ری عێراقی واژۆكردوه‌و ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی له‌جێی "ئنریكۆ فابرۆ"ی ئیتاڵی پێ سپاردووه.
ڕۆژنامه‌كه هۆكاری ئه‌م گرێبه‌سته‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه‌ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانیه‌وه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌و یانه‌كه‌ش بۆ ڕزگاربون له‌قه‌یرانی ئاست نزمی په‌یوه‌ندی به‌و ڕاهێنه‌ره عێراقیه‌وه كردوه.
گرێبه‌سته‌كه‌ش به‌ماوه‌ی ساڵێكه‌و ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌شی ده‌بێت گه‌ربێت و ڕاهێنه‌ره عێراقیه‌كه ئه‌و یانه‌یه له‌وقه‌یرانه‌رزگاربكات كه‌به‌هۆیه‌وه ئێستاله‌خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا له‌پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی خۆی ده‌بینێته‌وه.
جێی ئاماژیه ئه‌مه دووه‌مین ئه‌زمونی عامر جه‌میلی عێراقیه له‌و ولاته پاش ئه‌وه‌ی له‌یانه‌ی لاوانی باتنه ئه‌ركی ڕاهێنانی گرته ئه‌ستۆ، له‌عێراقیش ڕاهێنه‌ری چه‌ندین یانه بووه له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه "زه‌ورا و قوه جه‌ویه و جه‌یش و نه‌فت".