شۆسته‌ر له ریال ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌توانێت لا لیگا ش به‌ده‌ست بهێنێت ... دیاری نه‌کراو
هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌کرا خۆزێ مۆرینهۆ له دوای کۆتایی هاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵ جێگای بێرند شؤسته‌ری ڕاهێنه‌ری ئێستای ریال مه‌دریدی بگرێته‌وه به‌ڵام شۆسته‌ر له لێدوانێکیدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و وتی له لایه‌ن کاڵدێرۆنه‌وه پێی راگه‌یاندراوه ته‌نانه‌ت گه‌ر نه‌شتوانێ لا لیگا به‌ده‌ست بهێنێت له پۆسته‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه چونکه له هه‌وڵی بنیات نانی یانه‌که ده‌بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هاوینی ئه‌مساڵ کرینی چه‌ند یاریزانێکی نوێ به‌شێکی گرنگی بنیات نانه‌که ده‌بێت…هه‌روه‌ها وتی په‌یوه‌ندیه‌کی باشم له‌گه‌ل میاتۆڤیج و سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌که هه‌یه هه‌روه‌ها ڕه‌تی کرده‌وه هیچ ناکۆکیه‌کی له‌گه‌ڵ سۆلدادۆی هێڕشبه‌ری یانه‌که‌دا هه‌بێت