
هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌کرا خۆزێ مۆرینهۆ له دوای کۆتایی هاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵ جێگای بێرند شؤسته‌ری ڕاهێنه‌ری ئێستای ریال مه‌دریدی بگرێته‌وه به‌ڵام شۆسته‌ر له لێدوانێکیدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و وتی له لایه‌ن کاڵدێرۆنه‌وه پێی راگه‌یاندراوه ته‌نانه‌ت گه‌ر نه‌شتوانێ لا لیگا به‌ده‌ست بهێنێت له پۆسته‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه چونکه له هه‌وڵی بنیات نانی یانه‌که ده‌بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هاوینی ئه‌مساڵ کرینی چه‌ند یاریزانێکی نوێ به‌شێکی گرنگی بنیات نانه‌که ده‌بێت…هه‌روه‌ها وتی په‌یوه‌ندیه‌کی باشم له‌گه‌ل میاتۆڤیج و سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌که هه‌یه هه‌روه‌ها ڕه‌تی کرده‌وه هیچ ناکۆکیه‌کی له‌گه‌ڵ سۆلدادۆی هێڕشبه‌ری یانه‌که‌دا هه‌بێت