ڕاهێنه‌ری یانه‌ی (توتنهام) ی ئینگلیزی ڕیاڵ به‌خاوه‌نی جامی ئیسپانیا ده‌زانێت ... دیاری نه‌کراو
ڕاهێنه‌ری ئیسپانی (خواندی ڕامۆس) ڕاهێنه‌ری یانه‌ی (توتنهام) ی ئینگلیزی ده‌ڵێت به‌وپه‌ڕی بڕوامه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه كاسی خولی ئیسپانیا ته‌نها بۆ ڕیاڵ مه‌دریده . له‌كاتی ئاماده‌بوونی (خواندی ڕامۆس) ی ڕأهێنه‌ری یانه‌ی توتنهام ی ئینگلیزی له‌كردنه‌وه‌ی یاریگایه‌كی ئه‌له‌كترۆنی داخراو له پایته‌ختی ئیسپانیا چه‌ند ووته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوانكرد, له‌ووته‌كانیدا ناوبراو وێرَای ده‌ستخۆشی كردنی یه‌كیه‌تی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باری وه‌رزش له ئیسپانیادا,ڕامۆس له‌درێژه‌ی ووته‌كانیدا ووتی زۆر له‌وه دڵنیام كه‌جامی خولی ئیسپانیا له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دوورناكه‌وێته‌وه . له‌به‌شێكی تری ووته‌كانیدا ڕامۆس باسی یاریه‌كانی یۆرۆی 2008 ی كردوو ووتی ئیسپانیا زۆر باش ده‌توانێت كێبه‌ركێی به‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌بكات .