عێراق تووشی شكستێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو له‌به‌رامبه‌ری قه‌ته‌ردا ... دیاری نه‌کراو
|
|
له‌یاریه‌كی ئاست مامناوه‌نددا و له نێو جه‌ماوه‌رو گۆڕه‌پانی قه‌ته‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ره‌نگاری هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر بوه‌ووه و ته‌واوی هانده‌رانی عێراقی له‌ده‌ره‌وه‌و له‌ناوه‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌یان به‌ئومێد بوون هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بردنه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو تۆماربكات و ببێته ڕكه‌به‌ری ئوستورالیای خاوه‌نی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی, به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌و هیواو ئاواته‌ی له‌گۆڕناو دوای ئه‌نجام دانی یارییه‌كی زۆر خراپ قه‌ته‌ریان كرده خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می ڕیز به‌ندی به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌یان دۆڕاند .
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه كه له‌م یاریه‌یدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ژێر چاودێری ڕأهێنه‌ری نیشتیمانی عه‌دنان حه‌مه‌د دا یاری ئه‌نجام دا به‌ڵام به‌ئاكامێكی خراپ .
