لاپۆرتا بینیتێز هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ جێنشینی ڕایكارد ... دیاری نه‌کراو

ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندی فرانك ڕایكارد ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له‌م وه‌رزه‌ تووشی زۆر ڕه‌خنه‌ بوو له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌وانی ئیسپانی چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ به‌رشلۆنه‌ له‌ هه‌فته‌ بۆ هه‌فته‌ ئاسته‌كه‌ی دا ئه‌به‌وێت و به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌م جۆره‌ ڕۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنی زۆر جار باسییان له‌وه‌ كرد كه‌وا له‌ هاوینی داهاتوو ڕایكارد به‌رشلۆنه‌ جێده‌هێڵێت.

لاپۆرتا له‌گه‌ڵ كارگێری یانه‌ كۆبۆوه‌ باسیان له‌ جێنشینی ڕایكارد كرد جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ كه‌وا پێشتر كارگێری یانه‌ باسی ئه‌وه‌یان كرد كه‌وا خۆسێ مۆرینیۆ بێننه‌ یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی به‌ڵام لاپۆرتا رووناكی كه‌سكی دا به‌ وه‌كیله‌كانی بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕاهینه‌ری ئیسپانی و یانه‌ی لیفه‌رپوولی ئیسپانی ڕافایێل بینیتێز بكه‌ن بۆ هێنانی بۆ یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی چونكه‌ بینیتێز خیبره‌یه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ لالیگا و شامپیۆنز لیگ.

z ڕێکه‌وتی 2008/3/26-21:39 له‌لایان ژەنگار بۆ چوونه‌کان(0) - ?
بۆ چوونه‌کان ?