ماڵپه‌ڕی جه‌زیره‌ی وه‌رزشی بڵاوی کرده‌وه که‌وا یاریزانی لاوی ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه لیۆنێل میسسی ئێستا به بێئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ئازار بکات مه‌شقه‌کانی به ڕێک‌و پێکی له ووڵاته‌که‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، له‌هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه که‌وا میسسی ئێستا له‌که‌شێکی ئارام‌دا ده‌ژی و کاته‌کانی به‌خۆشی ده‌باته سه‌ر له ئه‌رجه‌نتین له‌دوای ئه‌و پێکانه‌ی تووشی قاچی هات پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر له‌یاری یانه‌که‌دا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له خولی لیگای ئیسپانیدا ، وه پزیشکی یانه‌که‌ی که له‌ئه‌رجه‌نتین چاودێری میسسی ده‌کات گڵۆپی سه‌وزی بۆ میسسی هه‌ڵکردوه‌و ده‌ڵێت ئێستا میسسی ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ یاری کردن و خزمه‌تکردنی به‌رشه‌لۆنه