بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كوردستان و عێراقدا، له‌لایه‌ن راهێنه‌رانی تۆپی پێی ئه‌مریكای لاتینیه‌وه، خولێكی به‌هێزكردنی راهێنه‌رانی كوردستان ئه‌نجام درا ، راهێنه‌رانی كوردستانیش پێیانوایه له خوله‌كه‌دا سوودمه‌ند بوون و زانیاری تازه‌یان وه‌رگرتووه..
یه‌كێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی كوردستان به هاوكاری لێژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستان و لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق له ماوه‌ی نێوان 19 تا 22ی مانگی ئاداردا، له‌رێگه‌ی رێكخراوی (Global Sports Partners) خولێكی به‌هێزكردنی بۆ راهێنه‌رانی تۆپی پێی كوردستان له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دا، له خوله‌كه‌دا راهێنه‌رانی ئه‌رژه‌نتینی و چیلیی وانه‌كانیان به هه‌ردوو شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی پێشكه‌ش كرد.
له مه‌راسیمێكدا….كۆتایی به خوله‌كه هات و بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا، كه 40 راهێنه‌ری كوردستان له ئاستی پله نایابی كوردستان و چه‌ند نوێنه‌رێكی كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیی كوردستان به‌شدارییان تێدا كردبوو.
سه‌باره‌ت به راده‌ی سه‌ركه‌وتنی خوله‌كه و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی وانه‌كان و راده‌ی پێشوازی راهێنه‌رانی كوردستان بۆ ئه‌و وانانه و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی خوله‌كه، چه‌ندین بیروڕا و بۆچوونمان وه‌رگرت.
هادی كه‌ریم راهێنه‌ری تۆپی پێی یانه‌ی ئه‌زمه‌ڕ له باره‌ی خوله‌كه‌وه به
(وتی “كۆمه‌ڵێك مه‌شق و ته‌كنیكی تازه‌ی كاری راهێنه‌ریی فێربووین، كه پێشتر نه‌مانبینیبوو، هه‌روه‌ها له‌لایه‌نی پراكتیكی و لایه‌نی ده‌روونیی یاریزانانه‌وه زانیاری تازه فێربووین، ئه‌وه‌ش فێربووین، كه راهێنه‌ر ئه‌رك و فه‌رمانی چییه له‌گه‌ڵ یاریزانان و هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌بێت چۆن بێت.
وتیشی “خوله‌كه سه‌ره‌تا بۆ مه‌شقی منداڵان و تازه‌پێگه‌یشتووان بوو، به‌ڵام ئێمه به وانهبێژهكانمان وت، ئێمه راهێنه‌ری پله‌ی پێشكه‌وتووین، بۆیه دواتر وانه‌كان بۆ ئه‌و ئاسته گۆڕا، به‌ڕاستی شتی زۆر جوانیان فێركردین و سوودی زۆرمان لێوه‌رگرت.”
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “ماوه‌ی خوله‌كه زۆر كورت بوو، ئه‌گینا ئه‌و راهێنه‌رانه شتی زیاتریان هه‌بوو پێمان بڵێن.”
رزگار عه‌لی راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێیش وتی “خوله‌كه زۆر باش بوو، به‌ڵام گرفتی ئه‌وه هه‌بوو، كه دوو رۆژی سه‌ره‌تای خوله‌كه مه‌شقه‌كانی تایبه‌ت بوو به مه‌شقی منداڵان، به‌ڵام دواتر وانه‌بێژه‌كان زانیان كه به‌شداربووان، راهێنه‌رانی تیپه پله نایابه‌كانی كوردستانن، پرۆگرامه‌كه‌یان گۆڕی، سوودێكی زۆریشمان لێوه‌رگرت، به‌ڵام خۆزگه ماوه‌ی خوله‌كه زیاتر بووایه.”
وتیشی “به دڵنیاییه‌وه ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌م خوله‌دا فێریبووین، ده‌یگه‌یه‌نینه یاریزانان و ئاستیان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه، داواكاریشم یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له سازدانی خولی له‌و چه‌شنه به‌رده‌وام بێت، چونكه راهێنه‌ران به به‌شداریی كردن له خوله‌كاندا، زیاتر پێشده‌كه‌ون.”
سه‌ردار ساڵح راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێیوابوو ماوه‌ی خوله‌كه ده‌بوو زیاتر بووایه ” هه‌لێكی باش بوو، خوله‌كه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام ماوه‌كه‌ی كورت بوو، خۆزگه زیاتر بووایه.
وتیشی “ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌رمانگرت، وا ده‌كات ئێمه‌ش باشتر كاربكه‌ین و ئاستی یاریزانانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه.”
هه‌روه‌ها خه‌سرۆ گورون راهێنه‌ری به‌ناوبانگی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانیش له باره‌ی خوله‌كه‌وه بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو “وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م خوله‌كه زۆر باش بوو، هه‌ر راهێنه‌رێك به‌پێی ئاستی خۆی سوودی لێوه‌رگرت، ئێمه هه‌ندێكمان ئه‌زموونمان هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ندێك له به‌شداربووان بۆ یه‌كه‌مجار بوو خولێكی له‌م جۆره ببینن.”
وتیشی “یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و قادسیه له خولی ئاسیا ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ئێمه ره‌خساند، چونكه دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌مان به‌یه‌كه‌وه سه‌یر كرد، یه‌كێك له وانه‌بێژه‌كان یارییه‌كه‌ی شیكرده‌وه و شێواز و پلانی یارییه‌كه‌ی له رووی راهێنهرییهوه روونكرده‌وه، ئه‌مه‌ش سوودی زۆر بوو، جگه له‌مه‌ش ئه‌وان دڵخۆش بوون له‌وه‌ی كه زانیان راهێنه‌رانی كوردستانیش توانای باشیان له شیكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یارییه‌كان هه‌یه و ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن.”
هه‌روه‌ها عه‌بدولخالق وه‌لی راهێنه‌ری یانه‌ی میدیا له هه‌ولێر، باسی له كه‌موكوڕییه‌كانی خوله‌كه كرد و وتی “ماوه‌ی خوله‌كه كه‌م بوو، دوو رۆژی یه‌كه‌م سوودێكی ئه‌وتۆمان وه‌رنه‌گرت، هه‌روه‌ها ته‌نها له دوو رۆژه‌كه‌ی دیكه‌دا ئه‌و كهلوپهلانهمان بۆ دابینكرا، كه له بواری پراكتیكی مه‌شقه‌كان پێویستمان بوو، به‌ڵام پێشموایه یه‌كێتی تۆپی پێ له‌م بواره‌دا خه‌تابار نییه.”
وه‌لی وتیشی “به‌ڵام به گشتی له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كاری مه‌شق سوودمان وه‌رگرت، چونكه وانه‌بێژه‌كان زۆر شاره‌زابوون و هه‌ندێك شتیان باس كرد، كه یه‌كه‌مجاره گوێمان لێده‌بێت.”
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دڵشاد مه‌عروف راهێنه‌ری یانه‌ی بروسك، كه ئێستا یانه‌كه‌ی له پله‌ی دووه‌می خولی نایابی كوردستانه، له باره‌ی راده‌ی سوودوه‌رگرتنی له خوله‌كه‌دا وتی “من بۆخۆم له رووی تیۆرییه‌وه سوودێكی زۆرم بینی، چونكه خوله‌كه له ئاستێكی به‌رزدا بوو، ئه‌و وانه‌بێژانه زانیاری‌یان له‌سه‌ر تۆپی پێی هاوچه‌رخ له‌لا بوو.”
وتیشی “به‌شداریی كردن له هه‌ر خولێكدا، سوود به راهێنه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ ئێمه.”
قاسم جه‌میل راهێنه‌ری تیپی دووه‌می یانه‌ی كه‌ركوكیش بۆچوونی جیای هه‌بوو “ئه‌م خوله‌كه بۆ دوو قۆناغی مه‌شقی یاریزانان بوو، واتا منداڵان و پێشكه‌وتووان، به‌ڵام كێشه‌ی ئێمه له كوردستان ئه‌وه‌یه كه قوتابخانه‌ی تۆپی پێمان نییه، به‌ڵام ئێمه له كه‌ركووك به نیازین قوتابخانه بكه‌ینه‌وه و ئه‌و زانستانه‌ی له‌و خوله وه‌رمانگرت، ئه‌و كات له‌سه‌ر یاریزانان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.”
ئه‌لیكسه‌نده‌ر، كه به (ئه‌لێكس) ناو ده‌برا، سه‌رۆكی تیمی راهێنه‌رانی ئه‌رژه‌نتینی بوو له خوله‌كه‌دا، ئه‌و كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 50 ساڵ بوو، هه‌رده‌م ده‌م به پێكه‌نین و دڵخۆش دیاربوو، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا به راشكاوی قسه‌ی ده‌كرد.
ئه‌و له باره‌ی راده‌ی پێشوازی و تێگه‌یشتنی راهێنه‌رانی كورد له وانه‌كانی خوله‌كه وتی “به‌شدارییه‌كه زۆر باش بوو، راهێنه‌رانی كوردستان ده‌بێت بڕیار بده‌ن كه فێر ببن، ئێمه هه‌ندێك ته‌كتیكی تازه‌ی یارییمان پێشكه‌ش كردن، بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا پێشده‌كه‌ون.”
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه راده‌ی وه‌رگرتنی زانیاری له‌لای راهێنه‌رانی كوردستان له چ ئاستێكدا بوو، ئه‌لێكس وتی “هه‌ندێك جار تێگه‌یشتن له ته‌كتیكی تۆپی پێ زه‌حمه‌ته، چونكه كاتی پێویسته، به‌ڵام راهێنه‌رانی كوردستان پێویسته به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی فێرببن.”
له باره‌ی حه‌زی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ كوردستان بۆ كاری له‌م جۆره، ئه‌لێكس وتی “حه‌زده‌كه‌م بێمه‌وه كوردستان، هیوادارم ئه‌مجاره منداڵان كۆبكه‌نه‌وه تا فێری مه‌شق و یارییان بكه‌ین.”
روونیشیكرده‌وه كه ده‌یه‌وێت له وڵاتی خۆشی‌دا ( ئه‌رژه‌نتین) باسی وه‌رزشوانانی كوردستان بكات و پێیان بڵێت كه له‌بواری وه‌رزشیدا هاوكاریان ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له راهێنه‌رانی تۆپی پێی كوردستان به‌شداریی خولی ده‌ره‌وه‌یان كردووه، بۆ به‌راوردكردنی ئاستی خوله‌كانی ده‌ره‌وه به‌و خوله‌ی كوردستان، بۆچوونی سه‌میر سدیق بابۆی راهێنه‌ری لاوانی یانه‌ی هه‌ولێرمان وه‌رگرت، كه ئه‌و، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌شداریی له خولێكی مه‌شق و راهێنان له شاری دوبه‌ی ئیماراتی كردبوو، ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه وتی “ئاستی ئه‌و خوله‌ی له دوبه‌ی به‌شدارییم كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌راورد ناكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ماوه‌ی 15 رۆژ بوو، كاته‌كه‌ی زۆر بوو، فراوانیش بوو، به‌ڵام له هه‌ردوو خولدا زانیارییمان وه‌رگرت.”
وتیشی “له‌م خوله‌ی ئه‌مجاره‌دا شتی تازه فێربووین، راهێنه‌ر فێری ئه‌وه بوو چۆن تیپی خۆی رێكبخات، چونكه له رووی رێكخستنی تیپه‌وه ئێمه گرفتمان هه‌یه”.
هه‌روه‌ها ئاده‌م عوسمان راهێنه‌ری یانه‌ی پێشكه‌وتنیش له باره‌ی به‌شداریی كردنی له خوله‌كه وتی “توانیمان سوودێكی باش له وانه‌كانی ئه‌و خوله وه‌ربگرین، به تایبه‌تی له زنجیره‌ی پێگه‌یاندنی یاریزانان له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه، چونكه پێشكه‌وتنی ئاستی یاریزان له رووی مه‌شقه‌وه قۆناغ به قۆناغ ده‌چێته پێشه‌وه.”
لایه‌نی جێبه‌جێكاری خوله‌كه، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بوو، ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێ له رۆژی كۆتایی خوله‌كه‌دا جلی كوردی‌یان پۆشیبوو، زۆریش دڵخۆش بوون به‌و كاره‌یان.
سه‌لام حوسێن سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له باره‌ی خوله‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی له پێنج رۆژ بۆ چوار رۆژ وتی “ئه‌و راهێنه‌رانه كاتی كه‌میان هه‌بوو، بۆیه خوله‌كه رۆژێك كه‌مكرایه‌وه، له راستیشدا خوله‌كه به گشتی ماوه‌كه‌ی كه‌م بوو، به‌ڵام هیوادارین خولی دیكه‌ی باشتر بكه‌ینه‌وه، ئه‌وانیش به‌ڵێنان داوه كه هاوكارییمان بكه‌ن بۆ خولی دیكه.”
وتیشی “ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌م كهموكوڕییهش، هیواخوازین راهێنه‌رانمان سوودیان وه‌رگرتبێت و وانه‌كانی ئه‌م خوله له‌سه‌ر یاریزانانی خولی كوردستان ره‌نگ بداته‌وه.
سه‌لام حوسێن، كه وه‌كو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر له سالانی رابردوودا له‌گه‌ڵ چه‌ندین راهێنه‌ری عێراقی كاری كردووه، له باره‌ی ئاستی خوله‌كه وتی ” ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی هاتبوون ئاستیان زۆر به‌رز بوو، زانیاری تازه‌یان زۆر له‌لا بوو.”
جێگه‌ی باسه ئه‌و راهێنه‌ر و وانه‌بێژانه‌ی كه به‌شدارییان كرد له پێشكه‌شكردنی وانه‌كان ئه‌مانه بوون:
- ئه‌لیكسه‌نده‌ر( لیپرسراوی پرۆگرامی تۆپی پێ له ئه‌رژه‌نتین- ته‌مه‌ن نزیكه‌ی 50 ساڵ).
- خامی ( ئه‌ندامی ستافی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی چیلی- لێپرسراوی تیپی چیلی ته‌مه‌ن نێوان 14-18 ساڵان، هه‌روه‌ها له ستافی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی چیلی بوو له مۆندیالی لاوان له كه‌نه‌دا، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی چیلی بووه، (ته‌مه‌ن 50 ساڵ).
- عومه‌ر قهتلان ( پسپۆڕی ئه‌رژه‌نتینی له بواری مه‌شقی تۆپی پێی منداڵانی ته‌مه‌ن نێوان 12تا 14 ساڵان.
هه‌روه‌ها چه‌ند یاریده‌ده‌رێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافه بوون بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌شقه‌كان له بواری پراكتیكه‌وه له رۆژانی خوله‌كه‌دا.
بۆ یه‌كه‌مجاره راهێنه‌رانی كوردستان له تۆپی پێ خولێكی له‌و جۆره ده‌بینن، كه له ئاستێكی به‌رزدا وانه‌كان خوێندران، پێشتر له ساڵانی 2006 و 2007 یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان دوو خولی دیكه‌ی بۆ راهێنه‌رانی تۆپی پێ رێكخستبوو، كه له‌لایه‌ن راهێنه‌رانی سویدییه‌وه وانه‌كان پێشكه‌ش كران.