

یانه‌ی به‌رشلۆنه جیاوازی نێوان خۆی و ڕیال ی كه‌م كرده‌وه بۆ 4 خاڵ پاش ئه‌وه‌ی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌له‌دوه‌لید ی برده‌وه له یارییه‌كی تردا یانه‌ی فالانسیا دیارییه‌كی زۆر به‌نرخی پاش ئه‌وه‌ی له ڕیالی برده‌وه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له جه‌وله‌ی 29 ی لالیگا.
یانه‌ی به‌رشلۆنه بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی به‌ده‌ست هێنا پاش ئه‌وه‌ی به چوار گۆڵ له به‌له‌دوه‌لیدی برده‌وه…سه‌ره‌تا ساموێل ئیتۆ گۆڵی یه‌كه‌می له خووله‌كی 22 تۆماركرد..پاش ئه‌و گۆڵه به‌له‌دوه‌لید توانی بگاته گۆڵی به‌رشا و په‌نالتیه‌كی به ده‌ست هێنا و یاریزان جۆناثان گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی تۆماركرد.به‌م جۆره كۆتایی به جێمی یه‌كه‌م هــات.
له جێمی دووه‌م به‌رشلۆنه توانی كۆنترۆلی یاری بكات و لو خووله‌كی یه‌كه‌می جێمی دووه‌م گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد به یاریده‌ی بۆیان پاش ئه‌وه‌ی پاسێكی جوانی دا ئینیێستا…و له خووله‌كی 62 یاریزان بۆیان گۆڵی سێیه‌می تۆماركرد و دوای ئه‌م گۆڵه بۆیان به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان ده‌ركه‌وت توانی گۆڵی چواره‌م تۆماربكات له خووله‌كی 84.
له یارییه‌كه‌ی تردا یانه‌ی فالانسیا توانی بردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگ تۆمار بكات و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له ریال مه‌دریدی برده‌وه…سه‌ره‌تا یاریزان دافید فیا توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ فالانسیا تۆماربكات له خووله‌كی 34 دا..به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو ڕائول گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی تۆماركرد له خووله‌كی 35دا…به‌م جۆره كۆتایی به جێمی یه‌كه‌م هات…له جێمی دووه‌م ڕیال به شێوه‌یه‌كی جوان یاری كرد تا ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا له خووله‌كی 56 ڕائول گۆڵی دووه‌م بۆ ڕیال تۆماركرد..پاش گۆڵه‌كه ڕیال له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو گۆڵی سێیه‌م تۆماربكات به‌لام فابیۆ كانافارۆ هه‌ڵه‌یه‌كی كرد له ناو هێڵی سزا و ناوبژیوان پونالتی بۆ فالانسیا گۆت دافید فیا توانی گۆڵی دووه‌م تۆماربكات به‌م جۆره ڕیال به هه‌موو هێزێكی خسته سه‌ر گۆڵی فالانسیا بۆ تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌م..پێچه‌وانه‌ی پێشبینی ڕیالییه‌كان یاریزان خافیێر ئه‌رزمێندی گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ فالانسیا تۆماركرد