ڤالێنسیا توانی تۆڵه‌ی خۆی له ڕیاڵ مه‌درید بکاته‌وه. ... دیاری نه‌کراو

که‌مێک له‌مه‌و به‌ر یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ڤالێنسیا له نێو یاریگای بێرنابیوۆدا کۆتای هات به‌بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیا میوان به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 2 گۆڵ گۆڵه‌کانی ڤالێنسیا له‌لایه‌ن دایڤد ڤیا به‌دووگۆڵ که‌له‌خوله‌که‌کانی 34و 67 دا تۆماری کردوه گۆڵی سێهه‌می ڤالێنسیا له‌لایه‌ن ئه‌رزیمه‌ندیه‌وه له‌خوله‌کی 88 دا تۆمار کرا به‌ڵام گۆڵه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید له‌لایه‌ن ڕائوله‌وه له‌خوله‌که‌کانی 35 و 56 دا تۆمارکران ، وه یانه‌ی ڤالێنسیا توانی به‌و بردنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خۆی له یانه‌ی ڕیاڵ بکاته‌وه کاتێ له‌نێو یاریگای مێستایای تایبه‌ت به ڤالێنسیادا و له‌یاریه‌کانی جه‌و‌له‌ی یه‌که‌می خولی ئیسپانیدا ڕیاڵ توانیبووی شکست به ڤالێنسیا بێنێت به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک ، ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه له‌و یاریه‌یه.