
یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد جیاوازی نێوان خۆی و ئه‌ڕسنال زیاد كرد بۆ 6 خاڵ پاش ئه‌وه‌ی له یانه‌ی لیفه‌رپوولی برده‌وه به 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له میانه‌ی خوولی 31 له پریمیێرلیگ.
له خووله‌كی 34 یاریزان ویس براون گۆڵی یه‌كه‌می بۆ مان یونایتد تۆماركرد.دوای ئه‌وه له خووله‌كی 44 یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی خافییر ماسكێرانۆ به كارتی سوور ده‌ركرا.
یانه‌ی لیفه‌رپوول پارێزگاری له گۆڵێ خۆی كرد تا خووله‌كی 79 پاش ئه‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆنالدۆ و پاش ئه‌و به 2 خووله‌ك لویس نانی گۆڵی سێیه‌می تۆماركرد.
به‌م جۆره مان یونایتد كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 73 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌م و لیفه‌رپوولیش له پله‌ی چواره‌م مایه‌وه به 59 خاڵ.