دیكۆ به‌رشه‌لۆنه له‌پلانه‌كانی داهاتویی دورده‌خاته‌وه ... دیاری نه‌کراو
دیكۆی پرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، یانه‌كه‌ی ئێستای له‌و پلانانه دورده‌خاته‌وه كه‌له‌وه‌رزی داهاتوو به‌نیازه جێبه‌جێی بكات.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی "سپۆرت"ی ئیسپانی دیكۆی پرتوگالی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، به‌نیازه وه‌رزی داهاتوو خۆی له‌یانه‌یه‌كی دی ببینێته‌وه‌و واز له‌یانه‌كه‌ی ئێستای بێنێت، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌یاریزانی ناوبراو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی له‌و پلانانه دورخستۆته‌وه كه‌وه‌رزی داهاتوو به‌نیازه جێبه‌جێی بكات، ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو ئاماده‌نابێت بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاریبكات.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه كه‌پێده‌چێت شوێنی یاریزانی ناوبراو له‌یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید بێت كه‌ئێستا ئه‌و یانه‌یه به‌شوێن یاریزانێك ده‌گه‌ڕێت هێڵی ناوه‌ڕاستی بۆ توندتۆڵبكات.
جێی ئاماژه‌یه دیكۆ له‌ساڵی 2004 له‌یانه‌ی پۆرتۆی پرتوگالیه‌وه به‌بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی كرد به‌ڕیزه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیه‌وه.