كهللهكهی زێدان دوبارهكرایهوه ... دیاری نه‌کراو
ئه‌زمڕ سپۆرت:
ئه‌و كهللهیهی كهزێدانی فه‌ره‌نسی لهماتیراتزی ئیتاڵی وه‌شاند ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر یاریزانێكی ئه‌رجه‌نتینی نوێ كرایه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی زێدانی فه‌ره‌نسی له‌یاری كۆتایی مۆندیالی ڕابردوو لهپهرچهكردارێكدا كهللهیهكی ئاڕاسته‌ی ماتیراتزی یاریزانی ئیتاڵی و یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له‌هه‌مان ولات كرد، ئه‌مشه‌و بۆ جارێكی تر ئه‌و كهللهیه نوێكرایهوهو له‌لایه‌ن یاریزانێكی تره‌وه زیندوكرایه‌وه، كهللهكه جیاواز لهكهللهكهی زێدان له‌نێو یاریگای یانه‌ی ئیشبیلیه له‌لایه‌ن ماریسكای ئیتاڵی و یاریزانی یانه‌ی ناوبراوه‌وه به‌رامبه‌ر به ئه‌گویرۆی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید ئه‌نجامدرا، گه‌ر كهللهكهی زێدان له‌ده‌ره‌نجامی وته ناشرینه‌كانی ماتیراتزیهوه بوبێت، به‌ڵام ئه‌م كهللهیه جیاواز له‌وه‌ی پێشوو به‌هیچ هۆكارێك وه‌شێنرا، پاش وه‌شاندنی كهللهكهش له‌لایه‌ن داوه‌ری یاریه‌كه‌وه یاریزانه ئیتاڵیه‌كه كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو پێده‌چێت له‌لایه‌ن فیفا‌و یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیه‌وه ئیجرائاتی تری له‌گه‌ڵدا بكرێت.