پاش داركاری كردنی نیرازۆری، خانمه پیره‌كه‌ی ئیتاڵیا گه‌وره‌ترین دیاری پێشكه‌شی گورگه‌كانی ڕۆما كرد‌و هانی زیاتری دان بۆ ڕاوه‌دوكه‌وتنیان.
شه‌وی ڕابردوو یاریگاگانی ئه‌وروپا چه‌ند ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كی به‌هێزی له‌میانی خوله ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره به‌خۆوه بینی، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان بۆ هه‌ندێك یانه تاڕاده‌یه‌ك چاوه‌ڕواننه‌كراوبون و ئه‌نجامی هه‌ندێكیشیان كاریگه‌ری بۆسه‌ر ڕیزبه‌ندی دروست كرد، له‌وانه له‌خولی كاڵچۆی ئیتاڵیدا تیپی تۆپی پێی سه‌رجه‌م یانه‌كان جه‌وله‌ی سیهه‌می خوله‌كه‌یان ئه‌نجامدا، له‌یاریه‌كی زۆر به‌هێزدا یانه‌ی یۆڤانتۆس كه‌به خانمه‌پیره‌كه ناسراوه توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌یه‌كی مه‌زن به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان "نیرازۆری" به‌ده‌ستبێنێت، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مین یانه‌یه كه‌بتوانێت له‌ناویاریگای "جۆزیپی میازا"ی تایبه‌ت به‌یانه‌ی ئه‌نته‌ر بردنه‌وه تۆماربكات، یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خانمه‌پیره‌كه كۆتایی هات، گۆڵه‌كانیش هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان "كامۆرانێزی و تریزیگێت" له‌خوله‌كه‌كانی "49 و 63" بۆ یۆڤی و "مانیش" له‌خوله‌كی "83" بۆ ئه‌نته‌رمیلان، تۆماریانكرد، به‌مه‌ش یانه‌ی یۆڤی كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده "58" خاڵ و له‌پله‌ی سێه‌می ریزبه‌ندی پێگه‌ی خۆی قایمتركرد، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نیرازۆری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوچاری شكست هات به‌كۆی "68" خاڵ له‌پێشه‌نگیدا مایه‌وه، به‌ڵام مه‌ترسی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی گورگه‌كانی رۆِما گورزێكی كوشنده‌بوو كه‌خانمه‌پیره‌كه له‌و یانه‌یه‌ی داوه، ئه‌ویش كاتێك گورگه‌كان توانیان له‌نێو یاریگای خۆیان پاش بردنه‌وه‌یان له‌یانه‌ی ئیمپۆلی به‌دو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سێ خاڵ گرنگ به‌ده‌ستبێنن و جیاوازی خاڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌ر بۆ چوار خاڵ كه‌مبكه‌نه‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی خوله‌كه‌ن:
تۆرینۆ0*1میلان ، ئۆده‌نێزی2*0لیڤۆرنۆ ، سینا2*0پارما ، سامبدۆریا1*1كالیاری ، ریجینا1*1ناپۆلی ، پالێرمۆ2*3جه‌نه‌وا ، ئه‌تڵه‌نتا0*0كاتانیا ، فیۆرنتینا1*0لازیۆ.
له‌هه‌فته‌ی بیستونۆی خولی لالیگاشدا ئه‌م دوو یاریه به‌م ئه‌نجامانه كۆتاییان هات:
مایۆركا1*0دیپۆرتیڤۆ ، ئیشبیلیه1*2ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید. هه‌فته‌ی سی و یه‌كی خولی پریمه‌رلیگای ئینگلیزیش ئه‌م یاریانه‌ی به‌خۆوه بینی:
تۆتنهام2*0پۆرتسمۆس ، ریدینگ2*1بێرمنگهام ، نیوكاسڵ2*0فۆڵهام ، میدڵزبره1*0دێربی كاونتی ، بۆڵتۆن0*0مانشسته‌رسیتی ، بلاكبێرن3*1ویجان ، ئه‌ستۆنفێلا0*1سه‌نده‌رلاند ، ئیڤه‌رتۆن1*1وێستهام.