ڕافایل بینیتس: هیچ حسابێك بۆ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناكه‌ین ... دیاری نه‌کراو
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌ر پولی ئینگلیزی (ڕأفائیل بنیتیز) ی به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه نایه‌وێًت له‌به‌رامبه‌ر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا هیچ به‌ربه‌ستێكی ئه‌وتۆ دابنێت .
له قۆناغی 31 هه‌مینی خولی ئینگلیزی‌دا هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر یونایتد به‌یه‌كده‌گه‌ن, سه‌باره‌ت به‌و یاریه كه‌به‌یه‌كێك له‌هه‌ره یاریه به‌هێزه‌كان داده‌نرێت, سه‌رچاوه وه‌رزشیه‌كان پێیان وایه(كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)ی یاریزانی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر ڕۆڵێكی كاریگه‌ری ده‌بێت له بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ردا .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچونه‌دا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ (ڕأفایل بنیتیز) ووتی"ناڵێم كه‌وا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانێكی كه‌مه به‌ڵام زۆر گوێ به بۆچونه‌كان ناده‌ین و ئه‌ویش وه‌كو هه‌ر یاریزانێكی تر حسابی بۆ ده‌كه‌ین, وه‌پێشمان وانیه بتوانێت هیچ ترسێك له‌سه‌ر گۆڵی یانه‌كه‌مان درووست بكات" .
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا (ڕأفئێل) كه‌بۆ ڕۆژنامه‌ی (ماركا) ی ئیسپانی هاتبووه ئاخاوتن ووتی "ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها حساب بۆ ڕۆناڵدۆ بكرێت ئه‌وا ده‌بێت یاریزانانی تری به‌توانا (واین ڕۆنی و ڕایان گیگز و بۆل سكولز و یاریزانه‌كانی تر فه‌رامۆش بكرین كه‌ئه‌مه‌یش به‌زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر ده‌شكێته‌وه به‌سه‌ر یانه‌كه‌ماندا و بێگومان ده‌بێته هۆكاری شكستهێنانمان ".